2 کاتژمێر پێش ئێستا 98 جار خوێنراوەتەوە

چوارچێوەی هەماهەنگی: گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانین


چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە کە هێز و لایەنە سیاسییە شیعەکانی عێراقی لە خۆگرتووە، خۆی وەک گەورەترین فراکسیۆنی ئەنجوومەنی نوێنەران ڕاگەیاند و ڕێکارەکانی دیاریکردنی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی وڵاتی دەست پێکرد.

دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی شەشەمین خوولی هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە.

بە پێی ڕاگەیاندراوەکە، چوارچێوەی هەماهەنگی ئەمشەو ٢٥٠هەمین کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی لە ماڵی سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق حەیدەر عەبادی پێک هێناوە.
چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە وێڕای هەڵسەنگاندنی هەڵبژاردنەکان و پیرۆزبایی لە گەلی عێراق بە بۆنەی سەرکەوتنی پڕۆسەکە، ڕایگەیاندووە، هاوکاری نیشتمانی بۆ تێپەڕاندنی قۆناغەکە و چەسپاندنی سەقامگیری سیاسی پێویستە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا چوارچێوەکە ئاماژەی بەوەداوە کە "وەک گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمان"ی پابەندە بە وادەکانی دەستوور و ڕێزگرتن لە ئیردەی دەنگدەران و ناساندنی سەرۆکوەزیرانی داهاتوو.

چوارچێوەی هەماهەنگی جەختی لەوەش کردووەتەوە کە بۆ ئەم مەبەستە دوو لێژنەی تایبەتی دیاریکردووە کە یەکێکیان کارنامەی دەوڵەت و دووهەمیان بە پێی پێوەرەکان دەست دەکات بە چاوپێکەوتن لەگەڵ پاڵێوراوانی پۆستی سەرکوەزیران بە پێی پێوەرە پیشەیی و نیشتمانییەکان.


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 36 خولەک پێش ئێستا

    لایه‌نه‌ كوردییه‌كان به‌ كۆی گشتی 63 كورسییان به‌ده‌ستهێناوه‌

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    چوارچێوەی هەماهەنگی: گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانین

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    دادگای فیدراڵیی عێراق: ماوەی پەرلەمان تەواو بوو و حكومەت كاربەڕێكەرە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە کۆبوونەوەى حکومەتى عێراقدا بڕیار لەسەر ناردنى مووچەى هەرێم نەدرا

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەركردە و لایەنە عێراقییەكان داوای خێرا پێكهێنانی حكومەت دەكەن

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق: سوودمان لەم شەپۆلی باران بارینە وەرگرت

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    میسان.. كەسێكی مەترسیدار بە تۆمەتی دزینى 750 ملیۆن دینار دەستگیرکرا

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق لە ڕێی زیادكردنی فڕۆكە شەڕكەرەكانیەوە پەرە بە توانا سەربازییەكانی دەدات

سەرەتا