2 کاتژمێر پێش ئێستا 92 جار خوێنراوەتەوە

لایه‌نه‌ كوردییه‌كان به‌ كۆی گشتی 63 كورسییان به‌ده‌ستهێناوه‌

کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنی گشتیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی وڵاتەکەی ڕایگەیاند.

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند کە لیستی ھاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان بەسەرۆکایەتی محەمەد شیاع سوودانی لە کۆی ٣٢٠ کورسی ئەنجوومەنی نوێنەران، ٤٦ کورسی بەدەستھێناوە و بووەتە براوەی یەکەمی ھەڵبژاردن.
بەرپرسانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا، ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنی خوولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیان ڕاگەیاند.
بەپێی ئەنجامەکە لیستی ھاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان بەسەرۆکایەتی محەمەد شیاع سوودانی لە کۆی ٣٢٠ کورسی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ٤٦ کورسی بەدەستھێناوە.
ھەر بەپێی ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنی خوولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ھاوپەیمانی ئاوادەنکردنەوە و گەشەپێدان لە کۆی ٦٩ کورسی لە بەغدا، ١٥ کورسی، پارتی تەقەدووم ١٠ کورسی، ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا نۆ کورسی، ھاوپەیمانی ھێزەکانی دەوڵەتی نیشتمانیی پێنج کورسی، بزووتنەوەی سادیقون پێنج کورسی، ھاوپەیمانی عەزم پێنج کورسی، ڕێکخراوی بەدر چوار کورسی، ھاوپەیمانی سەرەوریی چوار کورسی، ھاوپەیمانی ئەساسی عێراقی چوار کورسی، بزووتنەوەی حقوق سێ کورسی، حەسمی نیشتمانیی دوو کورسی، ئەبشر یا عێراق یەک کورسی و ھاوپەیمانی خەدەمات یەک کورسی، ئیشراقەت کانوون یەک کورسییان بەدەستھێناوە.
ھاوکات ھەریەک لە ئیڤان فایەق لە پێکھاتەی مەسیحی و بەسام جاسب لە پێکھاتەی (سائیبی) کورسی کۆتاکانی پارێزگای بەغدایان بەدەستھێناوە.
لە کۆی ١٢ کورسی لە پارێزگای نەجەف، ھاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان دوو کورسی، ھاوپەیمانی ھێزەکانی دەوڵەتی نیشتمانیی دوو کورسی، ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا دوو کورسی، بزووتنەوەی سادیقون دوو کورسی، ھاوپەیمانی خەدەمات یەک کورسی، ئەبشر یا عێراق یەک کورسی و ھاوپەیمانی ئەساسی عێراقی یەک کورسیاین بەدەستھێناوە.
ھەروەھا لە کۆی حەوت کورسی پارێزگای موسەننا، ھاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان دوو کورسی، ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا دوو کورسی، بزووتنەوەی سادیقون یەک کورسی، ھاوپەیمانی ھێزەکانی دەوڵەتی نیشتمانیی یەک کورسی و ھاوپەیمانی ئەساسی عێراقی یەک کورسییان بەدەستھێناوە.
لە کۆی ١١ کورسی پارێزگای قادسییە، ھاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان سێ کورسی، ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا دوو کورسی، ڕێکخراوی بەدر دوو کورسی، بزووتنەوەی سادیقون یەک کورسی، ھاوپەیمانی ھێزەکانی دەوڵەتی نیشتمانیی یەک کورسی، ھاوپەیمانی خەدەمات یەک و ئیشراقەت کانوون یەک کورسییان بەدەستھێناوە.
لە کۆی ١٥ کورسی پارێزگای ئەنبار، پارتی تەقەدووم پێنج کورسی، ئەنبار ناسنامەمانە سێ کورسی، ھاوپەیمانی قییەم سێ کورسی، ھاوپەیمانی عەزم دوو کورسی، ھاوپەیمانی تەفەوق یەک کورسی و ھاوپەیمانی سەرەوریی یەک کورسیان بەدەستھێناوە.
لە کۆی ١٣ کورسی پارێزگای کەرکووک یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان چوار کورسی، پارتی تەقەدووم سێ کورسی، بەرەی تورکمانی دوو کورسی، پارتی دیموکراتی کوردستان یەک کورسی، ھاوپەیمانی عەرەبی یەک کورسی و ھاوپەیمانی عەزم یەک کورسییان بەدەستھێناوە.
ھەروەھا عیماد یوخەننا کورسی پێکھاتەی مەسیحی لە پارێزگای کەرکووک'ی بەدەستھێنا.
لە کۆی ٣٤ کورسی پارێزگای نەینەوا، پارتی دیموکراتی کوردستان پێنج کورسی، پارتی تەقەدووم چوار کورسی، ھاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان چوار کورسی، نەینەوا لیئەھلیھا سێ کورسی، ھاوپەیمانی عەزم سێ کورسی، ھاوپەیمانی حەسمی نیشتمانیی دوو کورسی، ھاوپەیمانی سەروەریی دوو کورسی، ڕێکخراوی بەدر دوو کورسی، ئیتحاد ئەھل نەینەوا (یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان) دوو کورسی، پڕۆژەی عەرەبی یەک کورسی، ناسنامەی نیشتمانیی یەک کورسی، دۆزی ئێزدی یەک کورسی، جەماھیری نیشتمانیی یەک کوردسییان بەدەستھێناوە.
ھاوکات ھەریەک لە وەعد مەحمود ئەحمەد قدۆ لە پێکھاتەی شەبەک، خالید سیدۆ عەزیز لە پێکھاتەی ئێزدی و ئەسوان سالم سادق لە پێکھاتەی مەسیحی، لە پارێزگای نەینەوا بۆ خوولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەران سەرکەوتن.
لە کۆی ١٢ کورسی پارێزگای سەڵاحەددین، پارتی تەقەدووم دوو کورسی، ھاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان دوو کورسی، ھاوپەیمانی عەزم دوو کورسی، جەماھیری نیشتمانیی دوو کورسی، ھاوپەیمانی یەکگرتوویی سەڵاحەددین یەک کورسی، ھاوپەیمانی حەسمی نیشتمانیی یەک کورسی و ھاوپەیمانی تەفەوق یەک کورسییان بەدەستھێناوە.
لە کۆی ١٦ کورسی پارێزگای ھەولێر، پارتی دیموکراتی کوردستان نۆ کورسی، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سێ کورسی، ڕەوتی ھەڵوێست دوو کورسی، جووڵانەوەی نەوەی نوێ یەک کورسیان بەدەستھێناوە.
ھەروەھا کلدۆ ڕەمزی کورسی کۆتای پێکھاتەی مەسیحی لە پارێزگای ھەولێر بەدەستھێناوە.

لە کۆی ١٨ کورسی پارێزگای سلێمانی، یەکێتی نیشتمانیی کوردستان ھەشت کورسی، ڕەوتی ھەڵوێست سێ کورسی، جووڵانەوەی نەوەی نوێ دوو کورسی، پارتی دیموکراتی کوردستان دوو کورسی، یەکگرتووی ئیسلامی دوو کورسی و کۆمەڵی دادگەریی کوردستان یەک کورسییان بەدەستھێناوە.
لە کۆی ١٢ کورسی پارێزگای دھۆک، پارتی دیموکراتی کوردستان نۆ کورسی و یەکگرتووی ئیسلامی دوو کورسیان بەدەستھێناوە.
ھەروەھا سامی ئۆشانە کورسی کۆتا پێکھاتەی مەسیحی لە پارێزگا دھۆک بەدەستھێناوە.

لە کۆی ١٢ کورسی پارێزگای واست، واست ئەجمەل چوار کورسی، ھاپەیمانی دەوڵەتی یاسا دوو کورسی، ھاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان دوو کورسی، بزووتنەوەی سادیقون دوو کورسی و ھاوپەیمانی دەوڵەتی نیشتمانیی یەک کورسییان بەدەستھێناوە.
ھاوکات حەیدەرعەلی محەمەد کورسی کۆتا پێکھاتەی کوردی فەیلی لە پارێزگای واست بەدەستھێناوە.
لە کۆی ١٤ کورسی پارێزگای دیالە، ڕێکخراوی بەدر سێ کورسی، پارتی تەقەدووم سێ کورسی، ھاوپەیمانی سەروەریی دوو کورسی، بزووتنەوەی سادیقون دوو کورسی، ھاوپەیمانی عەزم دوو کورسی، ھاوپەیمانی دیالە ئەوەلەن یەک کورسی و سابیتون یەک کورسییان بەدەستھێناوە.
لە کۆی ١١ پارێزگای کەربەلا، ھاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان سێ کورسی، ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا دوو کورسی، ئیشراقەت کانوون دوو کورسی، ھاوپەیمانی ئەساسی عێراقی یەک کورسی، بزووتنەوەی سادیقون یەک کورسی، ھێزەکانی دەوڵەتی نیشتمانیی و ڕێکخراوی بەدر یەک کورسییان بەدەستھێناوە.
لە کۆی ٢٥ کورسی پارێزگای بەسرە، ھاوپەیمانی تەسمیم شەش کورسی، بزووتنەوەی سادیقون پێنج کورسی، ھاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان چوار کورسی، ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا دوو کورسی، ھاوپەیمانی ھێزەکانی دەوڵەتی نیشتمانیی دوو کورسی، بزووتنەوەی حقوق دوو کورسی، ڕیکخراوی بەدر یەک کورسی، ئەبشر یا عێراق یەک کورسی، گردبوونەوەی فاو زاخۆ یەک کورسی و ھاوپەیمانی ئەساسی عێراقی یەک کورسی بەدەستھێناوە.
لە کۆی ١٧ کورسی پارێزگا بابل، ھاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان سێ کورسی، بزووتنەوەی سادیقون سێ کورسی، ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا سێ کورسی، ئیشراقەت کانوون دوو کورسی، ھاوپەیمانی ھێزەکانی دەوڵەتی نیشتمانیی دوو کورسی، خەدەمات یەک کورسی، بزووتنەوەی سۆمەریون یەک کورسی، جووڵانەوەی ئیدراک یەک کورسی و ڕێکخراوی بەدر یەک کورسییان بەدەستھێناوە.
لە کۆی ١٠ کورسی پارێزگای میسان، ھاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان سێ کورسی، ڕێکخراوی بەدر دوو کورسی، ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا دوو کورسی، بزووتنەوەی سادیقون دوو کورسی و ھاوپەیمانی ھێزەکانی دەوڵەتی نیشتمانیی یەک کورسییان بەدەستھێناوە.
لە کۆی ١٩ کورسی پارێزگای زیقار، ھاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان سێ کورسی، ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا سێ کورسی، بزووتنەوەی سادیقون سێ کورسی، ھاوپەیمانی ھێزەکانی دەوڵەتی نیشتمانیی دوو کورسی، ڕێکخراوی بەدر دوو کورسی، بزووتنەوەی سۆمەریون یەک کورسی، خەدەمات یەک کورسی، ئەبشر یا عێراق یەک کورسی، ئیشراقەت کانوون یەک کورسی، کوتلەی پاڵپشتیکردنی دەوڵەت یەک کورسی و بزووتنەوەی حقوق یەک کورسی بەدەستھێناوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    لایه‌نه‌ كوردییه‌كان به‌ كۆی گشتی 63 كورسییان به‌ده‌ستهێناوه‌

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    چوارچێوەی هەماهەنگی: گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانین

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    دادگای فیدراڵیی عێراق: ماوەی پەرلەمان تەواو بوو و حكومەت كاربەڕێكەرە

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە کۆبوونەوەى حکومەتى عێراقدا بڕیار لەسەر ناردنى مووچەى هەرێم نەدرا

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەركردە و لایەنە عێراقییەكان داوای خێرا پێكهێنانی حكومەت دەكەن

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق: سوودمان لەم شەپۆلی باران بارینە وەرگرت

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    میسان.. كەسێكی مەترسیدار بە تۆمەتی دزینى 750 ملیۆن دینار دەستگیرکرا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق لە ڕێی زیادكردنی فڕۆكە شەڕكەرەكانیەوە پەرە بە توانا سەربازییەكانی دەدات

سەرەتا