4 کاتژمێر پێش ئێستا
123 جار خوێنراوەتەوە
سوریا نیگه‌رانه له سه‌ردانێكی نه‌ته‌نیاهوو بۆ جه‌به‌ل شێخ
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوریا به توندی ئیدانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی نه‌تانیاهۆ بۆ باشووری وڵاته‌كه‌ی كرد و به پێشێلكارییه‌كی مه‌ترسیدار بۆ سه‌روه‌ریی خاكه‌كه‌ی وه‌سفی كرد.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و كۆچبه‌رانی سوریا، له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا به توندی ئیدانه‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌ی كرد كه بنیامین نه‌تانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی قه‌واره‌ی زایۆنی به یاوه‌ری وه‌زیرانی به‌رگری و ده‌ره‌وه و به‌رپرسانی باڵای سه‌ربازی بۆ ناوچه‌كانی باشووری سوریا ئه‌نجامیاندا.
دیمه‌شق ئه‌م هه‌نگاوه‌ی به سه‌ردانێكی نایاسایی و پێشێلكارییه‌كی مه‌ترسیدار بۆ سه‌روه‌ریی وڵات و یه‌كپارچه‌یی خاكه‌كه‌ی وه‌سف كرد.
وه‌زاره‌ته‌كه ڕایگه‌یاند، كه جووڵه‌كانی ئیسرائیل هه‌وڵێكی نوێیه بۆ سه‌پاندنی ئه‌مری واقیع به پێچه‌وانه‌ی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و ئامانجی چه‌سپاندنی سیاسه‌تی ده‌ستدرێژییه.
حكومه‌تی سوریا جه‌ختی كرده‌وه كه سه‌رجه‌م ڕێكاره‌كانی قه‌واره‌ی زایۆنی له باشووری وڵاته‌كه‌ی "پووچه‌ڵ و بێ بنه‌مانن و هیچ كاریگه‌رییه‌كی یاساییان نییه، هاوكات داوای له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد به‌رپرسیارێتی هه‌ڵبگرێت بۆ ناچاركردنی ئیسرائیل به كشانه‌وه‌ی ته‌واو و پابه‌ندبوون به ڕێككه‌وتنامه‌كان.
ئه‌م كاردانه‌وه تونده‌ی سوریا دوای ئه‌وه هات كه پێشتر ده‌سته‌ی په‌خشی ئیسرائیل بڵاویكرده‌وه، نه‌تانیاهۆ و ییسرائیل كاتس و گیدعۆن ساعر و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركان، له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی ئه‌مریكا بۆ واژۆكردنی ڕێككه‌وتنێكی ئه‌منی له نێوان ته‌ل ئه‌بیب و دیمه‌شق، چوونه‌ته ناو خاكی سوریاوه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە