2 کاتژمێر پێش ئێستا
65 جار خوێنراوەتەوە
یابانییەکان كەمتر دەخەون و سەرۆكەکەشیان شەوانە دوو بۆ چوار كاتژمێر دەخەوێت
پەیام
بەپێى چەند توێژینەوەیەک یابان بەرزترین ڕێژەی خۆكوژی و مردنی هەیە هۆکارەکەشى بۆ کەمخەوى و كاری زیادە دەگەڕێنرێتەوە، سەرۆكوەزیرانی وڵاتەكەش دەڵێت: شەوانە تەنیا دوو بۆ چوار كاتژمێر دەخەوێت.
سانای تاكایچی، سەرۆكوەزیرانی یابان لە وەڵامی پرسیارێكدا لەبارەی خەوتنەوە ڕایگەیاند، ڕۆژانە تەنیا دوو بۆ چوار كاتژمێر دەخەوێت.
پرسیارەكە دوای ئەوە هات، كە هەفتەی ڕابردوو تاكایچی، كاتژمێر 3ی بەرەبەیان ڕأوێژكار و یاریدەدەرەكانی بانگهێشتی كۆبوونەوەیەكی بەپەلەی حكومی كردبوو. ئەمەش دەنگدانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا.
دوای لێدوانەكە پەرلەمانتارانی دەسەڵات نیگەرانی خۆیان لە تەندروستیی سەرۆكوەزیرانەكەیان دەربڕی، لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكانیش ڕەخنەی ئەوەیان گرت، دەكرێت لێدوانەكانی سەرۆكوەزیران لەبارەی كەمیی كاتی خەوەوە هاندەری درێژكردنەوەی كاتەكانی كاركردن بێت، كە ئێستا یەكێكە لە پرسە ئاڵۆزەكانی وڵات و داوا دەكرێت كاتی كاركردن كەم بكرێتەوە.
بەپێی توێژینەوەكان، یابانییەكان لە خەڵكی زۆرینەی وڵاتانی جیهان كەمتر دەخەون و زۆرتر كار دەكەن، ئەمەش نیگەرانیی زۆری دروست كردووە و زیانی گەورەی دەروونیان بەر كەوتووە، ڕێژەی خۆكوژی و مردنی هەڵكشاندووە و ڕێژەی لەدایكبوون و وەچەخستنەوەشی لە وڵاتەكە بۆ نزمترین ئاستی مێژوویی خۆی دابەزاندووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە