24/01/2026 896 جار خوێنراوەتەوە

توێژینەوەیەك: چەوریی ناوچەی سك كۆئەندامی بەرگریى لەش بەهێز دەكات

پەیام  

بەپێی توێژینەوەیەكی نوێ چەوری ناوچەی سك تەنیا بۆ كۆگاكردنی وزە نین، بەڵكو ڕۆڵێكی گرنگ لە بەهێزكردنی كۆئەندامی بەرگریی لەش دەگێڕێت.

توێژینەوەیەكی نوێی پەیمانگای "كارۆلینسكا"ی سویدی ئاشكرای دەكات "هەموو چەورییەكانی جەستە زیانبەخش نین، بەڵكو هەندێك كێشی زیادەی دەوروبەری سك، دەكرێت ڕۆڵێكی سەرەكی لە پاڵپشتیكردنی كۆئەندامی بەرگری و بەرەنگاربوونەوەی هەوكردنەكان ببینن".

بە شێوەیەكی باو، چەورییە كەڵەكەبووەكانی دەوروبەری سك و ئەندامە نێوخۆییەكان (چەوریی حەشەوی) وەك مەترسییەكی تەندروستی سەیر دەكرێن، بەڵام توێژەران گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی چەوری سك یەك جۆر نییە، بەڵكو چەند جۆرێكە، هەیانە سوودی تەندروستیی پێشبینیینەكراویان هەیە.

لە توێژینەوەكەی پەیمانگای "كارۆلینسكا"دا پشكنین بۆ پێنج جۆری جیاوازی چەوری سك لە كەسانی قەڵەو كراوە، ئەنجامەكان دەریان خستووە "جۆرێكی دیارییكراوی چەوری سەر ڕیخۆڵەكان، بڕێكی زۆر خانەی بەرگری تێدایە كە پڕۆتینێك بەرهەم دەهێنن خانەكانی بەرگری بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەوكردن چالاك دەكات".

زانایان ئاماژە بەوە دەدەن، كە هەنگاوی داهاتوویان بریتی دەبێت لە لێكۆڵینەوە لەسەر كاریگەری ئەم چەورییانە لەسەر نەخۆشییەكانی هەوكردنی ڕیخۆڵە، وەك "كرۆن" و "هەوكردنی قۆڵۆن"، بۆ ئەوەی بزانرێت ئایا ئەم چەورییانە دەبنە هۆی كەمكردنەوەی هەوكردنەكە، یان زیاتركردنی؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ یادی 80 ساڵەی بە خەرجكردنی 60 ملیۆن دۆلار دەكاتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    هەوڵدەدرێت ژمارەى دانیشتووانى سویسرا لە 10 ملیۆن کەسدا سنووردار بکرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    "پیسبوونی هەوا بە ڕێژەیەكی مامناوەندیش تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ بەرزدەكاتەوە"

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئامێرێكی سیخوڕیی چینی لەناو ئۆتۆمبێلی سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا دوای چوار ساڵ دۆزرایەوە

  • پێش 2 هەفتە

    ڕووەكی گوڵی نیل هەڕەشە لە ڕووبارەكان و سامانی ئاوی عێراق دەكات

  • پێش 2 هەفتە

    نزیکەى 50 كەس لە بیابانەكانی نەیجەر بەهۆی تینوێتییەوە خنکان

  • پێش 3 هەفتە

    گەشتیاران بۆ بینینی كۆچی پێچەوانەی ماسی دارەخ ڕوو لە پارێزگای وان دەكەن

  • پێش 3 هەفتە

    ئوستوڕالیا.. بۆ دووەمجار لە ماوەی هەفتەیەكدا، قرش گەشتیارێكی كوشت

سەرەتا