1 کاتژمێر پێش ئێستا 140 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریكا: گەمارۆی دەریایی سەر بەندەرەكانی ئێران بە توندی بەردەوامە

پەیام 

وەزیری جەنگی ئەمریكا دەڵێت پەلەمان لە گەیشتن بە ڕێككەوتن نییە و سوپاسالاری هاوبەشیش ئاماژەی بەوە كرد كە گەمارۆی دەریایی سەر بەندەرەكانی ئێران بە توندی بەردەوامە.

پیت هێگسێت، وەزیری جەنگی ئەمریكا، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا لەگەڵ جەنراڵ دان كین، سوپاسالاری هاوبەشی ئەمریكا، ڕەوشی توندی ناوچەكەی خستە ڕوو. 

هێگسێت جەختی كردەوە، كە هاتوچۆ لە گەرووی هورمزدا بەهۆی كردەوە "نابەپرسانەكانی" ئێرانەوە زۆر سنووردار و پڕ مەترسی بووە.

وەزیری جەنگ هۆشداری دا، كە دۆناڵد ترەمپ مۆڵەتی تەقەكردنی بە ئامانجی "لەناوبردن" داوە بە هێزی دەریایی ئەمریكا، دژی هەر بەلەمێكی خێرای ئێرانی كە هەوڵی مینڕێژكردن یان تێكدانی هاتوچۆی دەریایی بدات. 

وتیشی: "ئێمە بۆ لەناوبردن تەقە دەكەین و هیچ دوودڵ نابین."

سەبارەت بە داهاتووی سیاسی، هێگسێت ڕایگەیاند، كە واشنتۆن پەلەی نییە لە گەیشتن بە ڕێككەوتن و پێویستە ئێران بڕیارێكی عاقڵانە بدات و بە شێوەیەكی "ڕاستەقینە و چاودێریكراو" دەست لە چەكی ئەتۆمی هەڵبگرێت، چونكە بە وتەی ئەو: "لە كۆتاییدا ئێران نابێتە خاوەنی بۆمبی ئەتۆم."

لای خۆیەوە، جەنراڵ دان كین ئاماژەی بەوە كرد، كە گەمارۆی دەریایی سەر بەندەركانی ئێران بە توندی بەردەوامە و تا ئێستا 34 كەشتی ناچار بە گۆڕینی ئاراستەكانیان كراون. 

هەروەها باسی لە دەستبەسەرداگرتنی كەشتی "تۆسكا" كرد كە دوای شەش كاتژمێر پشتگوێخستنی هۆشدارییەكان، بزوێنەرەكەی لەلایەن هێزە تایبەتەكانەوە پێكرا و ئێستا لەژێر كۆنترۆڵی ئەمریكادایە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا: گەمارۆی دەریایی سەر بەندەرەكانی ئێران بە توندی بەردەوامە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆكوەزیرانی ئیسپانیا: جەنگ لە ڕۆژهەڵات شكستی "هێزی زۆرەملێ"ی دەرخست

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    دزەپێكردنی زانیاری لەسەر ئۆپراسیۆنەكەی مادۆرۆ، سەربازێكی ئەمریكی بە سزا گەیاند

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    نیویۆرك تایمز: جەنگی ئێران كۆگای چەكەكانی ئەمریكاى خاڵى کردووەتەوە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەوڵى دیموکراتەکان بۆ ئەوەى بە یاسا جەنگی ئێران بوەستێنن شکستیهێنا

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: بە ڕێككەوتنێک ڕازی دەبین كە خزمەت بە بەرژەوەندییەكانمان بکات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەڵمانیا... دواى کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسی هێرشکرایە سەر ڕەزا پەهلەوی

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا.. ئه‌مڕۆ گه‌ڕێكی دیكه‌ی دانوستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت

سەرەتا