16/01/2026 695 جار خوێنراوەتەوە

تڕەمپ: سەرۆكی ئۆپۆزسیۆنی فەنزوێلا خەڵاتی نۆبڵەکەی وەک ڕێزێک بۆ کارەکانم پێبەخشیم

پەیام 

سەرۆكی ئۆپۆزسیۆنی فەنزوێلا خەڵاتەكەی بەخشییە دوناڵد تڕەمپ سەرۆكی ئەمریكا، بەمەش ترەمپ بە ئاواتی خۆی بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی نۆبڵ گەیشت.

ماریا كۆرینا ماتشادۆ، سەرۆكی ئۆپۆزسیۆنی ڤەنزوێلای لە كۆشكی سپی چاوی بە دوناڵد تڕەمپ، سەرۆكی ئەمریكا كەوت و لە میانی كۆبوونەوەیان لە كۆشكی سپی، مەدالیای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی خۆی پێشكەش بە ترەمپ كرد.

ترەمپ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە سۆشیاڵ میدیای "تروس سۆشیاڵ" نووسیویەتی: "ماریا خەڵاتی نۆبڵی ئاشتییەكەی خۆی پێبەخشیم كە وەك ڕێزێك بۆ ئەو كارانەی ئەنجامم داون."

لەلایەكی دیكەوە، ماریا ماتشادۆ لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵی "فۆكس نیوز" ڕایگەیاند: "(ترەمپ) شایستەی ئەم خەڵاتەیە، ساتێكی زۆر پڕ لە هەست و سۆز بوو." 

سەبارەت بە یاساییبوونی ئەم هەنگاوە، پەیمانگای نۆبڵ لە ڕوونكردنەوەیەكدا لەسەر پلاتفۆرمی (X) ڕایگەیاند: "خەڵاتی نۆبڵ كاتێك ڕادەگەیەنرێت، ناتوانرێت بكشێنرێتەوە یان بگوازرێتەوە بۆ كەسێكی تر و بڕیارەكە كۆتاییە. تەنها دەكرێت 'مەدالیاكە' وەك شتومەك بدرێتە كەسێكی تر، بەڵام 'نازناوی' خەڵاتەكە ناگوازرێتەوە."
ئەم پێشوازیكردنەی ترەمپ لە ماتشادۆ لە كاتێكدایە كە پێشتر هەندێك ناكۆكی لەبارەی ستراتیژی واشنتن بەرامبەر ڤەنزوێلا هەبوو. ترەمپ پێشتر پشتگیری لە دیلسی ڕۆدریگێز كردبوو كە پۆستی سەرۆكایەتی بەوەكالەتی وەرگرتبوو دوای لادانی نیكۆلاس مادۆرۆ. ترەمپ بەم دواییانە پەیوەندییەكی تەلەفۆنی درێژی لەگەڵ ڕۆدریگێز ئەنجامدا و بە "كەسایەتییەكی نایاب" وەسفی كرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    گەشتیاران بۆ بینینی كۆچی پێچەوانەی ماسی دارەخ ڕوو لە پارێزگای وان دەكەن

  • پێش 1 هەفتە

    ئوستوڕالیا.. بۆ دووەمجار لە ماوەی هەفتەیەكدا، قرش گەشتیارێكی كوشت

  • پێش 2 هەفتە

    ئەڵمانیا بەرزترین تۆڕباینی با بونیاددەنێت و کارەباى هەشت هەزار ماڵ دەدات

  • پێش 2 هەفتە

    پێشبینی دەكرێت دانیشتوانی ئێران لە 2100 دا بۆ 30 ملیۆن كەس دابەزێت

  • پێش 4 هەفتە

    بەهۆی مۆبایلەوە مرۆڤ ساڵانە 120 هەزار وشە كەمتر دەدوێت

  • پێش 4 هەفتە

    دامەزرێنەری واتسئاپ 200 ملیۆن دۆلار بە نەخۆشخانەیەكی ئیسرائیل دەبەخشێت

  • پێش 4 هەفتە

    پێنتاگۆن دۆسیە نهێنییەكانی تەنە فڕیوەكان و بوونەوەرە ئاسمانییەكانی بڵاو كردەوە

  • 24/04/2026

    لە فێستیڤاڵێکدا لە خورماڵ زیاتر لە 30 جۆر گیای بەهارە پێشکەشکران

سەرەتا