2 کاتژمێر پێش ئێستا 147 جار خوێنراوەتەوە

هەوڵى دەستپێکردنەوەى گەڕێکى دیکەى دانوستانی نێوان ئەمریکا و ئێران دەدرێت

پەیام

هەوڵى دەستپێکردنەوەى گەڕێکى دیکەى دانوستانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە پاکستان دەدرێت و وەزیری دەرەوەی ئێرانیش بە سەردانێک  دەگاتە ئیسلام ئاباد.

میدیای پاكستانی ئەوەی بڵاو كردووەتەوە، كە تیمەكانی لۆجستیكی و ئەمنی ئەمریكا گەیشتوونەت ئیسلامئاباد بۆ فەراهامكردنی پێداویستییەكان و ئەنجامدانی گەڕێكی دیكەی دانوستانی نێوان واشنتۆن و تاران.

هاوکات بەپێی سەرچاوە پاكستانییەكان ئەمشەو عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران بە سەردانێك دەگاتە ئیسلام ئابادی پایتەختی پاكستان، بەڵام تا ئێستا هیچ بەرپرسێكی ئێرانی ئەم هەواڵەیان بە فەرمی پشتڕاست نەكردووەتەوە.

ئاماژە بەوەیش كراوە، كە عەباس عەراقچی لەگەڵ عاسم مونیر سوپاسالار و ئیسحاقدار هاوتا پاكستانییەكەی پەیوەندی تەلەفۆنی ئەنجام داوە.

لەلایەکى ترەوە هەر ئەمڕۆ سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردووەتەوە، كە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران پەیوەندییەكی تەلەفۆنییان ئەنجام داوە و تاوتوێی دواین پەرەسەندنەكانیان كردووە و جەختیان لە هاتنەدی ئارامی و سەقامگیری لە ناوچەك كردەوە و چەند پرسێكی دیكەیش تاوتوێكراون.

میدیای فەرمی ئێرانیش ئەوەی بڵاو كردووەتەوە كە وەزیری دەرەوەی وڵاتەكەیان زنجیرە سەردانێك بۆ پایتەختەكانی پاكستان، عومان و ڕوسیا دەست پێدەكات و ئامانج لێی تاوتوێكردنی دۆخی ناوچەكە و جەنگی سەر وڵاتەكەیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەوڵى دەستپێکردنەوەى گەڕێکى دیکەى دانوستانی نێوان ئەمریکا و ئێران دەدرێت

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران هێرشى سەر زانکۆکانى بە بەڵگەنامە دەکات و دەیداتە دادگا نێودەوڵەتییەكان

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    لەسەروبەندی دانوستاندا، ئیسرائیل و حزبوڵلا بۆردومانەكانیان بەردەوامن

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاگربەستی نێوان لوبنان و ئیسرائیل بۆ سێ هەفتەی دیكە درێژ كرایەوە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل: لەوپەڕی ئامادەباشیداین و چاوەڕێی ئەمریكاین بۆ دەستپێكردنەوەی جەنگ

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیلی: چین لە پشت پەردەوە بەشدارە لە دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران.. كه‌سێك به‌ تۆمه‌تی تێكدانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌سێداره‌ درا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆکى لوبنان: بە ئامانجگرتنی رۆژنامەنووسان تاوانە

سەرەتا