2 کاتژمێر پێش ئێستا
117 جار خوێنراوەتەوە
خورما هێمایە بۆ ڕەمەزان و وڵاتانی عەرەبیش لە ڕیزی پێشەوەی بەرهەمهێنەرانیدان
پەیام
خورما یەكێكە لە هێماكانی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان و خواردنی بۆ بەربانگ سوننەتی پێغەمبەرە (درودی خوای لەسەربێت). وڵاتانی عەرەبییش لە جیهاندا لەڕیزی پێشەوەی بەرهەمهێنان و هەناردەكردنی خورمادان.
سعودییە یەكەم وڵاتە لەبەرهەمهێنان و هەناردەكردنی خورما بۆ جیهان. قەوارەی زایۆنیش سەرەڕای كەمیی بەرهەمهێنان بەڵام دووەم گەورە هەناردەكاری خورمایە. عێراقیش لەسەر ئاستی جیهان شەشەم وڵاتی بەرهەمهێنی خورمایە و حكومەت پلانی هەیە ژمارەی دارخورماكان بگەیەنێتە 30 ملیۆن دارخورما، بۆ ئەوەی بچێتەوە كێبڕكێی جیهانیی هەناردەكردنەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە