2 کاتژمێر پێش ئێستا
135 جار خوێنراوەتەوە
ئەمریكا ڕەشنووسێكی بە دڵی ڕووسیا بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆكرانیا پێشكەش كردووە
پەیام
هەفتەی ڕابردوو سەرۆكی ئەمریكا ڕەشنووسی پلانێكی بۆ ئاگربەستی نێوان ڕووسیا و ئۆكرانیا واژوو كرد كە تەواوی داواكارییەكانی ڕووسیا لەخۆ دەگرێت و لە بەرانبەردا داوا لە ئۆكرانیا دەكات دەستبەرداری خاك و ئەندامبوون لە هاوپەیمانیی ناتۆ ببێت كە هێڵی سووری ئۆكرانییەكانە، لەگەڵ ئەوەشدا داوا دەكەن لە ماوەی هەفتەیەكدا زیلینێسكی واژووی بكات.
هەرچەندە هێشتا وەڵامی فەڕمیی ئۆكرانیا لەسەر پڕۆژەكە ڕوون نییە، بەڵام پێناچێت نە كیێڤ و نە یەكێتیی ئەورووپاش لەسەر پلانەكەی سەرۆكی ئەمریكا ڕازی بن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە