2 کاتژمێر پێش ئێستا 52 جار خوێنراوەتەوە

ڕووسیا: پێشڕەوییە سەربازییەكانمان ئۆكرانیا بەرەو ئاشتی ئاڕاستە دەكات

پەیام 

سەرۆكایەتی ڕووسیا ڕایگەیاندووە پێشڕەوییە سەربازییەكانیان بژاردەكانی ئۆكرانیاى بەرتەسك كردووەتەوە و بەرەو ئاشتی هانی دەدات، ڕاشیگەیاندووە، كە پلانەكەی ئەمریكا بۆ ئاشتی ڕادەستی رووسیا نەكراوە.

دیمیتری پیسكۆڤ، وتەبێژی كۆشكی سەرۆكایەتیی ڕووسیا (كرملین) ڕایگەیاند: پێشڕەویی سوپای ڕووسیا لە ئۆكرانیا بژاردەكانی بەردەم ڤۆلۆدیمێر زێلێنسكی، سەرۆكی ئۆكرانیای بەرتەسك كردووەتەوە و ناچاری دەكات بەرەو ئاشتی هەنگاو بنێت.

سەبارەت بەو پلانەی ئاشتی، كە ئەمریكا بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆكرانیا پێشكەشی كردووە، پیسكۆڤ ڕایگەیاند: "ئەمریكا هەندێك تێڕوانین و پێشنیاری لەم بارەیەوە هەیە، بەڵام بە شێوەیەكی فەرمی ڕادەستی ڕووسیا نەكراوە".

كۆشكی سەرۆكایەتی ڕووسیا ڕایشیگەیاندووە: ئێمە ئاگاداری هەندێك دەستكاری و گۆڕانكارین لەسەر پلانەكە، بەڵام لە ئێستادا بە فەرمی لە بارەیەوە قسە ناكەین تا ئەو كاتەی بەدەستمان دەگات.

وتەبێژی كۆشكی كرملین بە پێویستیشی زانی كۆبوونەوەی لووتكە لەنێوان ڤلادیمێر پوتین، سەرۆكی ڕووسیا و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا بەڕێوە بچێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا رایگەیاند: پێش كۆبوونەوەكە دەبێت ئامادەكاریی چڕ و پڕ لەسەر ئاستی شارەزایان ئەنجام بدرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕووسیا: پێشڕەوییە سەربازییەكانمان ئۆكرانیا بەرەو ئاشتی ئاڕاستە دەكات

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    حاكمێکی ئەمریكا ڕێكخراوێكی ئیسلامی بە تیرۆریست ناساند و ڕێكخراوەكەش سكاڵای لەسەر تۆماركرد

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    فەرەنسا.. ئەنجومەنی ئیسلامی بەكارهێنانی راپرسییەكان دژ بە مسوڵمانەكان ئیدانە دەكات

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    سعودییە بە بەهای 557 ملیار دۆلار ڕێككەوتنى لەگەڵ ئەمریكا واژوو كردووە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەپێی پلانەكەی ئەمریكا؛ دەبێت ئۆكرانیا دەستبەردارى بەشێک لە خاکەکەى و ئەندامبوونی لە ناتۆ ببێت

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    جەنگی سودان بەردەوامە و سوپا دەڵێت لە هەرێمی كوردۆڤان پێشڕەویان كردووە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا.. جۆرێكی نوێی ئه‌نفلونزای باڵنده‌ ده‌ستنیشان كرا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سبه‌ینێ مه‌مدانی و تڕه‌مپ كۆ ده‌بنه‌وه‌

سەرەتا