1 کاتژمێر پێش ئێستا 180 جار خوێنراوەتەوە

بەپێی پلانەكەی ئەمریكا؛ دەبێت ئۆكرانیا دەستبەردارى بەشێک لە خاکەکەى و ئەندامبوونی لە ناتۆ ببێت

پەیام 

بەپێی هەواڵی میدیا ئەمریكییەكان و بەپێی ئەو ڕەشنووسی پلانی ئاگربەستەی ئەمریكا بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆكرانیا پێشكەشی كردووە، گرەنتی ئەمنی بە ئۆكرانیا دەدرێت و لە بەرانبەردا پێویستە خاكی كۆنتڕۆڵكراو ڕادەستی ڕووسیا بكرێت.

ماڵپەڕی ئەكسیۆسی ئەمریكی ئەوەی بڵاو كردووەتەوە: ئەمریكا و وڵاتانی ئەورووپا گرەنتی ئەوە بە ئۆكرانیا دەدەن، كە بەرپەرچی هەر هێرشێكی گەورەی سەربازی و بە ئەنقەست بۆ سەر ئۆكرانیا دەدەنەوە ئەگەر لە داهاتوودا لەلایەن ڕووسیاوە بكرێتە سەری.

لە بەرانبەریشدا، بەپێی ڕەشنووسەكە، ئۆكرانیا پێویستە بەشێك لە خاكی وڵاتەكەی لە رۆژهەڵات بداتە ڕووسیا، هەروەها كۆتاییش بە پرسی بە ئەندامبوونی ئۆكرانیا لە هاوپەیمانی ناتۆ دەهێنێت، كە ئەوە مەرجێك بووە لە مێژە ڕووسیا جەختی لەسەر دەكاتەوە.

ڕەشنووسەكەی ئەمریكا پلانی ئەوەشی داناوە، كە قەبارەی سوپای ئۆكرانیا بچووك دەكرێتەوە و لەگەڵ ئەوەشدا نزیكەی 100 ملیار دۆلار لە پارەی بلۆككراوی ڕووسیا بۆ ئاوەدانكردنەوەی ئۆكرانیا تەرخان دەكرێت.

ئەمریكا ئەو پلانەی ڕادەستی ئۆكرانیا كردووە و هێشتا ئەو وڵاتە و ڕووسیا هەڵوێستی خۆیان ئاشكرا نەكردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەپێی پلانەكەی ئەمریكا؛ دەبێت ئۆكرانیا دەستبەردارى بەشێک لە خاکەکەى و ئەندامبوونی لە ناتۆ ببێت

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    جەنگی سودان بەردەوامە و سوپا دەڵێت لە هەرێمی كوردۆڤان پێشڕەویان كردووە

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا.. جۆرێكی نوێی ئه‌نفلونزای باڵنده‌ ده‌ستنیشان كرا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سبه‌ینێ مه‌مدانی و تڕه‌مپ كۆ ده‌بنه‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    وه‌زاره‌تی نه‌وت: له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره‌ له‌باره‌ی هێڵی بۆریی نه‌وتی توركیا له‌ گفتوگۆداین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    خۆراكی جیهانی: ساڵی 2026 زیاتر له‌ 300 ملیۆن كه‌س ڕووبه‌ڕووی برسێتی ده‌بنه‌وه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بڕیارەكەی ئەنجوومەنی ئاسایش لەبارەی غەززەوە كاردانەوەی بەدواداهات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    فه‌ڕه‌نسا فڕۆكه‌ سه‌ربازییه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كه‌ی به‌ ئۆكرانیا ده‌دات

سەرەتا