2 کاتژمێر پێش ئێستا
113 جار خوێنراوەتەوە
فەرەنسا.. ئەنجومەنی ئیسلامی بەكارهێنانی راپرسییەكان دژ بە مسوڵمانەكان ئیدانە دەكات
پەیام
ئەنجوومەنی فەڕەنسی ئایینی ئیسلام ئیدانەی بەكارهێنانی ئەو ڕاپرسییانەی كرد، كە لەسەر موسڵمانانی وڵاتەكە دەكرێن و دژی خۆیان بەكار دەهێنرێنەوە.
لە ڕاگەیەنراوێكدا ئەنجوومەنی فەڕەنسی ئایینی ئیسلام بڵاوی كردەوە "كۆمپانیای ڕاپرسی فەڕەنسی "ئیفۆپ" بەم دواییانە ڕاپرسییەكی دەربارەی موسڵمانانی فەڕەنسا بۆ گۆڤاری "ئیكران دو ڤێل"ی فەڕەنسی ئەنجام داوە.
ئەنجومەنەكە ڕوونی كردەوە "ڕاپرسییەكە هاووڵاتیانی موسڵمانی فەڕەنسی و پەرستشە ئایینییەكانیانی كردووەتە ئامانج".
هەروەها ڕایشیگەیاند: بازنە و لایەنە دژە ئیسلامەكان بە شێوەیەكی بەرفراوان ئەنجامەكانی ڕاپرسییەكەیان گرتەخۆ و بۆ وێناكردنی موسڵمانانی فەڕەنسا وەك هەڕەشەیەك لەسەر فەڕەنسا و دامەزراوەكانی بەكاریان هێنا.
ئەنجوومەنی فەڕەنسی ئایینی ئیسلام هۆشداریی دا لە بەكارهێنانی ڕاپرسییەكان دژی موسڵمانان و جەختی كردەوە لەسەر پێویستیی لێكدانەوەی وریایانە بۆ ئەم ڕاپرسییانەی ئەنجام دەدرێن.
ئاماژەی بەوەش دا، كە ڕاپرسییەكە بانگەشەی ئەوەی كردووە "موسڵمانان بە شێوەیەكی بەرچاو حوكمە ئایینییەكان لە پێش یاسای فەڕەنساوە دادەنێن".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە