2 کاتژمێر پێش ئێستا
56 جار خوێنراوەتەوە
سعودییە بە بەهای 557 ملیار دۆلار ڕێككەوتنى لەگەڵ ئەمریكا واژوو كردووە
پەیام
وەزیری وەبەرهێنانی سعوودیە ئاشكرای كرد: بەهای ئەو ڕێككەوتنانەی لە نێوان ڕیاز و واشنتۆن واژوو كراوە گەیشتووەتە 557 ملیار دۆلار.
لە لێدوانێكیدا بۆ كەناڵی "ئیخبارییە"ی سعوودیە، خالید بن عەبدولعەزیز ئەلفالح، وەزیری وەبەرهێنانی سعوودیە باسی لەوە كرد لە چوارچێوەی كۆڕبەندی وەبەرهێنانی ئەمریكا-سعوودیە، كە لە واشنتۆن بەڕێوەچوو، 242 ڕێككەوتنی وەبەرهێنانیان لەگەڵ ئەمریكا واژوو كردووە.
ڕاشیگەیاند: "بە ئامانجی بەهێزكردنی هاوبەشیی نێوان سعوودیە و ئەمریكا، ژمارەیەكی زۆر ڕێككەوتنمان لە یەكە جیاوازەكاندا واژوو كرد. تێكڕای بەهای ئەو ڕێككەوتنانەی لە نێوان ڕیاز و واشنتۆن واژووكراون گەیشتووەتە 557 ملیار دۆلار".
وەزیری وەبەرهێنانی سعوودیە ئاماژەی بەوەیش كرد ئەمریكا گەورەترین وەبەرهێنەری بیانییە لە سعوودیە و، ساڵی 2025 خاڵێكی وەرچەرخانی گرنگە لە گەشەكردنی هاریكاریی ئابووریی نێوان هەردوو وڵات. ڕاشیگەیاندووە: مێژووی پەیوەندییەكانی سعوودیە و ئەمریكا دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە 90 ساڵ، كە ئەوەیش كاریگەری زۆری لەسەر ئاستی جیهانی هەیە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە