2 کاتژمێر پێش ئێستا
177 جار خوێنراوەتەوە
حاكمێکی ئەمریكا ڕێكخراوێكی ئیسلامی بە تیرۆریست ناساند و ڕێكخراوەكەش سكاڵای لەسەر تۆماركرد
پەیام
ئەنجومەنی پەیوەندییە ئەمریكی-ئیسلامییەكان (كەیر) سكاڵایەكی یاسایی دژی "گرێگ ئابۆت" حاكمی ویلایەتی تەكساس تۆمار كردووە، بەهۆی پۆڵێنكردنی ئەنجومەنەكە وەك "ڕێكخراوێكی تیرۆریستی" لەلایەن ناوبراوەوە.
ئەنجومەنەكە ڕۆژی پێنجشەممە لە بەیاننامەیەكدا لەسەر ماڵپەڕی خۆی جەختی كردەوە، كە بڕیارەكەی ئابۆت پێچەوانەی دەستوورە و ڕاشیگەیاندووە: سكاڵاكەی دژی حاكمی تەكساس و "كین پاكستۆن"ی داواكاری گشتی ویلایەتەكە تۆمار كردووە.
جێی ئاماژەیە پۆڵێنكردنی ئەنجوومەنەكە وەك "ڕێكخراوێكی تیرۆریستی" ڕێگری لێ دەكات لەوەی لە تەكساس خاوەندارێتی موڵك بكات و زەمینەش بۆ سەپاندنی سزا بەسەریدا خۆش دەكات.
سێشەممەی ڕابردوو، گرێگ ئابۆت حاكمی تەكساس ڕێكخراوی "كەیر"ی وەك "ڕێكخراوێكی تیرۆریستی بیانی و ڕێكخراوێكی تاوانكاری نێودەوڵەتی" پۆڵێن كرد.
پێشتریش ئەنجوومەنەكە سێ سكاڵای یاسایی دیكەی بە پاساوی پێشێلكردنی مافی دەستووری لە ئازادی ڕادەربڕیندا دژی ئابۆت تۆمار كردبوو.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە