4 کاتژمێر پێش ئێستا
263 جار خوێنراوەتەوە
تڕه‌مپ واژووی له‌سه‌ر بڕیارنامه‌یه‌ك كرد كه ئیخوان موسلمین ده‌خاته لیستی تیرۆره‌وه
دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، فه‌رمانێكی واژوو كرد كه تیایدا كۆمه‌ڵه‌ی ئیخوان موسلیمین له وڵاتانی لوبنان و میسر و ئه‌رده‌ن به تیرۆریست ناسێندراوه.
شه‌وی ڕابردوو كۆشكی سپی ڕایگه‌یاند، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان فه‌رمانێكی جێبه‌جێكاریی واژوو كرد كه تیایدا ڕاسته‌وخۆ ده‌ست به ڕێكاره‌كانی چه‌ند لقێكی كۆمه‌ڵه‌ی ئیخوان موسلیمین ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك گرووپێكی تیرۆریستیی بیانی له ئه‌مریكا بناسێنێت و كۆمه‌ڵێك سزای ده‌خاته سه‌ر.
كۆشكی سپی ڕایگه‌یاندووه به جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه، لقه‌كانی ئیخوان موسلیمین له وڵاتانی "میسڕ و ئه‌رده‌ن و لوبنان" وه‌ك ڕێكخراوی تیرۆریستی ده‌ناسێنرێن و به‌و شێوازه‌ش مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
له بڕیاره‌كه‌دا دۆناڵد تره‌مپ، هه‌ریه‌ك له وه‌زیری ده‌ره‌وه و وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكای ڕاسپاردووه له‌ماوه‌ی 45 رۆژدا ڕاپۆرتی تایبه‌ت پێشكه‌ش بكه‌ن له‌باره‌ی ئه‌و لقانه‌ی له ڕیزی ئیخواندا پۆلێن ده‌كرێن و سزاكان ده‌یانگرێته‌وه.
كۆمه‌ڵه‌ی ئیخوان موسلیمین نزیكه‌ی سه‌ده‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر و له‌دوای ڕووخانی ده‌وڵه‌تی عوسمانییه‌وه دامه‌زرا و ئامانجی گێڕانه‌وه‌ی حوكمی ئیسلامی بوو، سه‌ره‌تا له میسڕه‌وه ده‌ستی پێ كرد و دواتر زۆرێك له وڵاتانی ناوچه‌كه‌ی گرته‌وه. له‌م ساڵانه‌ی ڕابردوودا هه‌ریه‌ك له میسر و سعودییه و ئیمارات و ئه‌مساڵیش ئه‌رده‌ن كۆمه‌ڵه‌كه‌یان قه‌ده‌غه كردووه و به توندی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە