3 کاتژمێر پێش ئێستا
86 جار خوێنراوەتەوە
راپۆرتێكی ئه‌مریكی: له عێراق بازرگانیكردن به مرۆڤه‌وه بوونی هه‌یه
به‌پێی ڕاپۆرتێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، عێراق له تاوانی بازرگانیكردن به مرۆڤدا له ئاستی دووه‌مدایه و، بۆ ڕووبوڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته پێویستی به هاوكاریی زیاتره.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕاپۆرتێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه و تیایدا هاتووه، بازرگانیكردن به مرۆڤه‌وه له عێراق بوونی هه‌یه، له‌وانه به‌كارهێنان و چه‌وساندنه‌وه‌ی گه‌وره یان منداڵان له‌لایه‌ن بازرگانانه‌وه بۆ مه‌به‌ستی دارایی و قازانجكردن.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كه له‌ساڵی 2025 دا حكومه‌تی عێراق ژماره‌یه‌كی كه‌متر له ساڵی ڕابردووی به تۆمه‌تی بازرگانی به مرۆڤه‌وه دادگایی كردووه، هه‌روه‌ها قوربانیی كه‌متریشی ده‌ستنیشان كردووه. هاوكات سیستمی دادوه‌ریی عێراق سزای تا 15 ساڵ زیندانی و پێبژاردنی بۆ كه‌سێك داناوه كه له بازرگانی به مرۆڤه‌وه تێوه‌گلابێت، به‌ڵام ئه‌م سزایانه به‌پێی پێویست قورس نیین و هاوتا نین له‌گه‌ڵ ستاندارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا داواشی كردووه، چاكسازی له یاسای سزادانی عێراقیدا بكرێت و توانای حكومه‌ت بۆ به‌دواداچوون و سزادانی تاوانبارانی بازرگانی به مرۆڤه‌وه فراوانتر و زیاتر بكرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە