4 کاتژمێر پێش ئێستا
185 جار خوێنراوەتەوە
ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌كردنه‌وه ده‌كات
سوپای پاسدارانی ئێران هه‌ڕه‌شه له قه‌واره‌ی زایۆنی ده‌كات و به‌ڵێن ده‌دات تۆڵه‌ی تیرۆركرانی فه‌رمانده‌ی كه‌تیبه‌كانی حزبوڵڵا ده‌كاته‌وه.
سوپای پاسدارانی ئێران له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا سه‌ركۆنه‌ی تیرۆركردنی عه‌لی ته‌باته‌بائی، فه‌رمانده‌ی دیاری حزبوڵڵای لوبنانیی له باشووری به‌یرووت كردووه و كرده‌كه‌ی به تاوان و دڕنده‌یی ناو بردووه. ڕاشیگه‌یاندووه: ئۆپراسیۆنه‌كه پێشێلی ئاگربه‌سته.
سوپای پاسداران ڕاشیگه‌یاندووه: مافی به‌ره‌ی مقاوه‌مه و حزبوڵڵای لوبنانییه كه تۆڵه‌ی خوێنی تێكۆشه‌ران بكاته‌وه. بێگومانیش ده‌ستدرێژیكاری تیرۆریست وه‌ڵامی پێویست له كاتی دیاریكراودا وه‌رده‌گرێت.
جێی باسه به‌ره‌به‌یانی دوێنێ یه‌كشه‌ممه، سوپای زایۆنی بۆردومانی باشووری به‌یرووتی كرد و پێنج فه‌رمانده‌ی حزبوڵڵای كوشت. دواتریش ڕایگه‌یاند، یه‌كێك له‌وانه‌ی به‌ئامانج گیراوه هه‌یسه‌م عه‌لی ته‌باته‌بائی، سه‌رۆكی ئه‌ركانی حزبوڵڵا بووه. ئه‌مرۆش حزبه‌كه كوژرانی ناوبراوی پشتڕاست كرده‌وه.
ئه‌مه پێنجه‌م جاره سوپای زایۆنی ئاگربه‌ستی لوبنان ده‌شكێنێت و زنجیره بۆردومانی حزبوڵڵا ده‌كات، به‌پێی ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی لوبنان له‌دوای ڕأگرتنی جه‌نگه‌وه تا ئێستا زیاتر له 331 لوبنانی له پێشێلكارییه‌كانی زایۆنییدا كوژراون و945 كه‌سیش بریندار بوون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە