2 کاتژمێر پێش ئێستا
228 جار خوێنراوەتەوە
وەزیری کارەبا: پێوسیتە مۆلیدە ئەهلییەكان كاربكەن چونكە پارە لە حكومەت وەردەگرن
پەیام
لەدوای
هێرشەكەی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر وەزیری كارەبای هەرێم ڕایگەیاند پێشبینی دەكرێت لە
ماوەی 24 تا 48 كاتژمێری داهاتوو، پێدانی كارەبا ئاسایی بێتەوە.
كەمال
محەمەد، ڕایگەیاند بەهۆی هێرشەكەوە زیاتر لە دوو هەزار و 700 تاوەكو سێ هەزار مێگاوات
كارەبا، لە تۆڕ و هێڵەكانی كارەبای نیشتمانی بڕاوە، ئێستاش ئەو بڕە كارەبای بە هاوڵاتییان
دەدرێت نزیكەی هەزار و 300 مێگاوات كە، بەمەش دەتوانین تەنیا لەنێوان شەش بۆ هەشت
كاتژمێر، كارەبا بدەنە هاوڵاتییان.
وەزیری
كارەبا وتیشی: پێوسیتە مۆلیدە ئەهلییەكان كاربكەن چونكە پارە لە حكومەت وەردەگرن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە