2 کاتژمێر پێش ئێستا
128 جار خوێنراوەتەوە
وەزیری تەندروستی: ڕێگە بە میدیا نادەین بریندارانی شەڕەكەی لاجان ببینن
پەیام
وەزیری تەندروستی لەبارەی دیارنەمانی بریندارانی شەڕەكەی
لاجان و نەگەیشتنی ئەمبوڵانس بە گوندەكانی سۆران ڕوونكردنەوە دەدات
وەزیری تەندروستیی هەرێم وەڵامی ئەو دەنگۆیانەی دایەوە كە
لە بەشێك لە میدیاكاندا بڵاو كرابوونەوە و باس لە "دیارنەمانی" بریندارانی
شەڕەكەی گوندی لاجان دەكەن، وەزیری تەندروستی ڕەتی كردەوە بریندارەكان ون بووبن و ڕایگەیاند:
"سەرجەم بریندارەكان لە نەخۆشخانەكانن و چارەسەر وەردەگرن، بەڵام بەشێكیان لە
بەشی چاودێریی چڕ ماونەتەوە و دۆخی تەندروستییان بە جۆرێكە كە پێویستیان بە ئارامییە،
هەر بۆیە ڕێگە بە سەردانیكردنی میدیا و هاووڵاتییان نەدراوە."
هاوكات لە گلەیی هاووڵاتییانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە
دواكەوتنی ئەمبوڵانس بۆ شوێنی ڕووداوەكان، وەزیری تەندروستی هۆكارەكەی بۆ سەختیی هەڵكەوتەی
جوگرافیی ناوچەكە گەڕاندەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە