2 کاتژمێر پێش ئێستا 210 جار خوێنراوەتەوە

لە هێرشەکانى سەر لوبنان سەركردەیەكی حزبوللا و 180 كەسى دیکە بوونە قوربانی

پەیام 

قەوارەی زایۆنی سەرۆكی فراكسیۆنی حزبوڵڵای لوبنانی تیرۆر كرد، لە بۆردومانەكانیشدا 180 كەس بوونە قوربانی. 

كەناڵی 12ی عیبری ڕایگەیاند، لەو هێرشانەی ئەمڕۆ دووشەممە كرایە سەر لوبنان، "محەمەد ڕەعد"، سەرۆكی فراكسیۆنی حزبوڵڵا لە پەرلەمانی لوبنان كوژراوە، كە دەنگۆی ئەوە هەبوو بكرێتە جێگری ئەمینداری گشتیی حزبەكە.

هاوكات سوپای داگیركەر دەستپێكردنی شەپۆلێكی نوێی هێرشی بۆ سەر كۆگاكانی چەك و ژێرخانی حزبوڵڵا لە بەیروت و باشووری لوبنان ڕاگەیاند. وەزارەتی تەندروستیی لوبنانیش ئاشكرای كرد، تا ئێستا 31 كەس كوژراون و 149 كەسی دیكەش بریندارن.

لە وەڵامدا، حزبوڵڵای لوبنانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە مووشەك و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان، پێگەیەكێ بەرگریی مووشەكیی قەوارەی زایۆنی لە باشووری حەیفا كردە ئامانج و زەنگی مەترسی لە باكووری قەوارەكە لێی دا.

هێرشەكانی داگیركەر تەنها بۆ سەر ژێرخانی سەربازی نەبووە، بەڵكو ئۆتۆمبێلێكیان لە ناوچەی "كەفر دەجال" كردووەتە ئامانج كە دوو ئەندامی هێزی "ڕیزوان"ـی تێدا بووە. میدیاكانیش دەڵێن: دانیشتووانی 53 گوند لە باشووری لوبنان دوای هۆشداریی سوپای داگیركەر، دەستیان بە چۆڵكردنی ماڵەكانیان كردووە و ئاوارە بوون. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە هێرشەکانى سەر لوبنان سەركردەیەكی حزبوللا و 180 كەسى دیکە بوونە قوربانی

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    هێرش بۆ سەر فڕۆكەخانەی هەولێر بەردەوامە و چەند درۆنێکى دیكە خرانە خوارەوە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    شەش وڵاتی عەرەبی: لەسەر هێرشەکانى ئێران مافی خۆمانە بەرگری لەخۆمان بکەین

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەشناسیی هەرێم: پلەکانى گەرما نزمدەبێتەوە و ئەگەرى نمەباران و تاوەباران هەیە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریکا.. چەكدارێك بە ئاڵای ئێرانەوە 3 كەسی كوشت و14ى دیکەشى برینداركرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران بە فەرمی كوژرانی عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ڕاگەیاند

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عومرەکارانى هەرێم بەرێگەی وشکانی دەگەڕێندرێنەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دەنگی بەرزی مووشەكەكان هاوسەنگیی بازاڕە داراییەكانی هەژاند

سەرەتا