1 کاتژمێر پێش ئێستا 160 جار خوێنراوەتەوە

هێرش بۆ سەر فڕۆكەخانەی هەولێر بەردەوامە و چەند درۆنێکى دیكە خرانە خوارەوە

پەیام 

هێرش بۆ سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بەردەوامە و بنكەیەكی وەزارەتی پێشمەرگەش لە دێگەڵە كرایە ئامانج.

ماوەی دوو ڕۆژە، ماوە ماوە، بە درۆن هێرش دەكرێتە سەر كونسوڵخانەی ئەمریكا لە شاری هەولێر و فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر كە بنكەی هێزەكانی هاوپەیمانانی تێدایە. 

لە دوێنێ شەویشەوە هێرشەكان چڕ بوونەتەوە و بەردەوام دەنگی تەقینەوە و بەرپەرچدانەوەی هێرشەكان دێن لەلایەن سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی فڕۆكەخانە و كونسوڵخانەوە.

پەیامنێری پەیام ڕایگەیاند: پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ جارێكی دیكە هێرشی درۆنی كرایە سەر هەولێر و لەلایەن بەرگریی ئاسمانییەوە تێكشكێنرا و درۆنەكە خرایە خوارەوە.

بەپێی زانیارییەكان بەهۆی خستنەخوارەوەی درۆنەكانەوە چەند ئۆتۆمبێلێك لە كۆمەڵگەی "پیرزین"ی هەولێر زیانیان بەركەوتووە.

دوێنێ شەویش وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم ڕایگەیاند: ئێوارەی ڕۆژی یەكشەممە 1ی ئادار، بارەگای فیرقەی 11 ی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە ناحیەی دێگەڵە بە درۆنێكی بۆمبڕێژكراو پەلامار دراوە.

وەزارەتی پێشمەرگە ڕاشیگەیاندووە: داوا لە بەڕێز سوودانی، سەرۆكی حكومەتی عێراق و فەرماندەیی گشتیی هێزە چەكدارەكان دەكەین سنوورێك بۆ ئەم دەستدرێژی و كردە دوور لە یاساییانە دابنێت و بەرپرسارانی ئەم كردەوەیە ڕووبەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی بكات. جەختیشی كردەوە: بەردەوامیدان بەم كردەوە تیرۆریستیانە بێ وەڵام نابێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    هێرش بۆ سەر فڕۆكەخانەی هەولێر بەردەوامە و چەند درۆنێکى دیكە خرانە خوارەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    شەش وڵاتی عەرەبی: لەسەر هێرشەکانى ئێران مافی خۆمانە بەرگری لەخۆمان بکەین

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەشناسیی هەرێم: پلەکانى گەرما نزمدەبێتەوە و ئەگەرى نمەباران و تاوەباران هەیە

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریکا.. چەكدارێك بە ئاڵای ئێرانەوە 3 كەسی كوشت و14ى دیکەشى برینداركرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران بە فەرمی كوژرانی عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ڕاگەیاند

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عومرەکارانى هەرێم بەرێگەی وشکانی دەگەڕێندرێنەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دەنگی بەرزی مووشەكەكان هاوسەنگیی بازاڕە داراییەكانی هەژاند

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    "وڵاتانی كەنداو لە مووشەكەكانی ئێران پارێزراو نەبن، هەرێم چۆن پارێزراو دەبێت"

سەرەتا