2 کاتژمێر پێش ئێستا
164 جار خوێنراوەتەوە
عێراق ئامادەکارى بۆ مووچەى مانگى سێ دەکات و هەرێم هێشتا 120 ملیارەکەى نەناردووە
پەیام
حکومەتى عێراق ئامادەکارى بۆ مووچەى مانگى سێ دەستپێکردووە و هەرێمیش هێشتا 120 ملیار دینارەکەى بۆ بەغداد نەناردووە تاوەکو مووچەى مانگى دووى بۆ بنێرێت.
د.غالب محه‌مه‌د ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فه‌یسبووكى خۆى نووسیویه‌تی: "له عێراق دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی دوو ته‌واوكرا و ئاماده‌كاری ده‌كرێت بۆ مووچه‌ی مانگی سێ، له هه‌رێمیش خه‌ڵك بێ مووچه‌یه و هۆكاره‌كه‌شی نه‌ناردنی 120 ملیاره‌كه‌یه".
ئەو پەرلەمانتارەى عێراق ئەوەشى نووسیوە: "ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم تاكه‌ی به ته‌مان ئه‌و داهاته نه‌نێرن و خه‌ڵك بێمووچه بێت؟؟"
لە ساڵى ڕابردووش‌دا فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان هەر دوو مووچەى مانگەکانى 11 و 12 یان پێنەدرا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە