04/12/2025
508 جار خوێنراوەتەوە
دوو هاوسەر لە سنووری هەڵەبجە لە ماوەی سێ كاتژمێردا كۆچی دواییان كرد
پەیام
دوو هاوسەری دانیشتووی گوندێكی سەر بە قەزای خورماڵ لە
پارێزگای هەڵەبجە لە ماوەی سێ كاتژمێردا و بەدوای یەكدا كۆچی دواییان كرد.
سەرەتا خاتوو عائیشە كۆچی دوایی كرد، بەڵام دوای سێ
كاتژمێر حاجی ئەحمەدی هاوسەریشی تووشی شۆك بوو و كۆچی دوایی كرد. هەر بۆیە پێكەوە
ئەسپەردەی خاك كران.
هاووڵاتیان ڕووداوەكە بە وەفاداری نێوان هاوسەران ناو دەبەن
و دەڵێن، گەنجێتی و پیرێتیی و تەنانەت مردنیشیان بە یەكەوە بوو.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە