1 کاتژمێر پێش ئێستا
702 جار خوێنراوەتەوە
ئهمریكا: چیای كۆلهنگ له ئێران بۆردومان دهكهین
پهیام
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرایکرد وڵاتەکەی بەنیازە بەم زووانە بە شێوەیەکی توند ناوچەی چیای کۆلەنگ لە ئێران بۆردومان بکات، کە گومان دەکرێت دامەزراوەیەکی ناوەکی لێبێت.
لەمیانی پێشوازیکردنی لە جۆزێف عەون، سەرکۆماری لوبنان، ترەمپ بۆ میدیاکان باسی لە دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد و جەختی لەسەر بەردەوامی هێرشە سەربازییەکانی وڵاتەکەی بۆ سەر ئامانجە جیاوازەکانی ناو خاکی ئێران کردەوە.
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەدا کارەکانیان لە ئێران هێشتا کۆتاییان نەهاتووە و لە ئێستادا کشانەوە لە ئارادا نییە، بەڵکو هێرش دەکەنە سەر هەر شوێنێک کە چالاکی ناوەکیی تێدا ئەنجام بدرێت.
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە ئەگەری دەستپێکردنی گفتوگۆ لەگەڵ تاران، ترەمپ ڕایگەیاند کە ئێران لە ڕووی ناچارییەوە داوای دیالۆگ دەکات، بەڵام واشنتۆن هیچ نیەتێکی لەو شێوەیەی نییە، هاوکات جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئێران بەهۆی ئەو زیانە گەورانەی بەری کەوتووە، تووشی لاوازییەکی بێپێشینە بووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە