2 کاتژمێر پێش ئێستا
107 جار خوێنراوەتەوە
زوهران مهمدانی: نیویۆرك دهسهڵاتی یاسایی نیه بۆ دهستگیركردنی داواكراوان له دادگای نێودهوڵهتی
پهیام
زوهران مەمدانی، پارێزگاری نیویۆرک، دانی بەوەدا نا کە ئیدارەکەی دەسەڵاتی یاسایی نییە بۆ جێبەجێکردنی فەرمانی دەستگیرکردنی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین نەتانیاهۆ، لەکاتێکدا ئەگەر سەردانی شارەکە بکات.
مەمدانی لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس" بڵاویکردەوە ئاشکرایکرد، پاش پێداچوونەوەی وردی ئیدارەکەی بۆ سەرجەم ڕێگە یاساییە بەردەستەکان، گەیشتوونەتە ئەو دەرئەنجامەی کە شاری نیویۆرک خاوەنی هیچ دەسەڵاتێکی سەربەخۆ نییە بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی.
پێشتریش ناوبراو لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی "نیویۆرک تایمز" ڕایگەیاندبوو لەگەڵ تیمی یاسایی ئیدارەکەیدا سەرقاڵی تاوتوێکردنی میكانیزمەکانی دەستگیرکردنی نەتانیاهۆن لەسەر تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی جەنگ، بەڵام ئێستا جەخت دەکاتەوە کە بەکارهێنانی ئەو دەسەڵاتە تەنیا لە دەسهڵاتی حکومەتی فیدراڵیدایە و داواش لە واشنتۆن دەکات ببێتە ئەندام لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی و فەرمانەکە جێبەجێ بکات.
لە بەرانبەردا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتی "ترووس سۆشیاڵ" ەوە کاردانەوەی نیشاندا و جەختی کردەوە نەتانیاهۆ بە هیچ شێوەیەک و لەژێر هیچ بارودۆخێکدا ڕووبەڕووی دەستگیرکردن نابێتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە