2 کاتژمێر پێش ئێستا
765 جار خوێنراوەتەوە
ماركۆ رۆبیۆ: ئێران داوای دانوستانی كردووه و ئێمه گومانمان لێی ههیه
پهیام
مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند واشنتۆن خوازیاری چارەسەری دیپلۆماسییە لەگەڵ تاران بۆ دەستەبەرکردنی نەبوونی چەکی ناوەکی، هاوکات جەختی لەسەر بەردەوامی پاراستنی ئازادیی کەشتیوانی کردەوە.
لە لێدوانێکیدا سەبارەت بە ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرایکرد کە بەرپرسانی ئێران پەیوەندییان پێوە کردوون بە مەبەستی دانوستاندن، بەڵام واشنتۆن گومانی لە جددییەتی ئەو چاوپێکەوتنانە هەیە، بەهۆی ئەوەی تاران پێشتریش پابەندی بەڵێنەکانی نەبووە و تەنیا دوو هەفتە دوای ئیمزاکردنی تێگەیشتنەکان پێشێلی کردوون.
ڕوبیۆ ئاماژەی بەوەدا ئێران بەهۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی هەڵئاوسان و لێکەوتە ئابوورییەکانی ئاڵۆزییەکان لە دۆخێکی سەختدایە، لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوامە لە ئامانجگرتنی کەشتییە بازرگانییەکان لە گەرووی هورمزدا. ناوبراو جەختی کردەوە ئەمریکا وەڵامی ئەو هێرشانە دەداتەوە و ڕێگە بە هیچ وڵاتێک نادات دەست بەسەر ڕێڕەوە ئاوییە نێودەوڵەتییەکاندا بگرێت.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا تیشکی خستە سەر ڕۆڵی هێزە ناوچەییە پەیوەندیدارەکان و ڕایگەیاند، هەڕەشەکانی حوسییەکان بۆ سەپاندنی گەمارۆی دەریایی و ڕەفتارەکانی ئێران سەرچاوەی ئاڵۆزییەکانن. هاوکات ئاماژەی بەوەشکرد کە حزبوڵڵای لوبنان بە دوژمن و هەڕەشە بۆ سەر حکومەتی سوریا دادەنرێت و هەوڵی لاوازکردنی دەدات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە