05/12/2025 753 جار خوێنراوەتەوە

تویژینەوەیەك: ململانێ جیهانییەكان پاڵنەری سەرەكیی بە موسوڵمانبوونی بەریتانییەكان بووە

پەیام 
 
تویژینەوەیەكی نوێ دەری دەخات كە ململانێ جیهانییەكان پاڵنەری سەرەكیی بە موسوڵمانبوونی بەریتانییەكان بووە.

بە پێی نوێترین توێژینەوە كە پەیمانگای (کاریگەریی ئیمان لە ژیان)، (ئای ئای ئێف ئێڵ) بڵاوی كردووەتەوە لە نێوان ساڵانی 2023 تا 2024 و جەنگی سەر كەرتی غەززەدا ڕێژەی بوون بە موسوڵمان لە نێوان بەریتانییەكان زیادی كردووە و ئارەزووەكانیشیان بۆ تێگەیشتن لە ئیسلام لە كاتی ململانێكان دژی كۆمەڵگە موسوڵمانەكان و نزیكبوونەوە لێیان زیای كردووە.

توێژینەوەكە لەسەر دوو هەزار و 774 كەس ئەنجام دراوە كە ئاینییان گۆڕیوە، و دەركەوتووە كە 20 لەسەدی ئەوانەی كە بەم دواییانە موسوڵمان بوون كاریگەری ململانێ جیهانییەكانیان لەسەر بووە، هەروەها 18 لەسەدیان پاڵنەریان تەندروستی دەروونی بووە.

تویژینەوەی پەیمانگا بەریتانییەكە ڕوونیشی كردووەتەوە كە ئەوانەی بە تازەیی موسوڵمان دەبن زۆرجار بەدوای ئامانج و مانانی نوێی ڕۆژجیدا دەگەڕێن.

هەر لەو چوارچێوەیەشدا بەپێی دواین سەرژمێری لە بەریتانیا، بۆ یەكەمجار ژماری مەسیحییەكان لە وێڵز و ئینگلتەرا بۆ كەمتر لە نیوە دابەزیوە، بەو پێیەی بۆ 46.2 لەسەد دابەزیوە لەكاتێكدا لە ساڵی 2011 59.3 لەسەد بووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 48 خولەک پێش ئێستا

    لە فێستیڤاڵێکدا لە خورماڵ زیاتر لە 30 جۆر گیای بەهارە پێشکەشکران

  • 23/02/2026

    مەترسیدارترین مافیای مەكسیك كە خەڵاتی 10 ملیۆن دۆلار بۆ سەری دانرابو‌و، کوژرا

  • 20/02/2026

    خورما هێمایە بۆ ڕەمەزان و وڵاتانی عەرەبیش لە ڕیزی پێشەوەی بەرهەمهێنەرانیدان

  • 07/02/2026

    دواى کاردانەوەکان، ترەمپ ئەو ڤیدیۆیەى سڕییەوە کە ئۆباما وەك مەیموون نیشان دەدات

  • 02/02/2026

    لەناو بەڵگەنامە ئابڕووبەرەکەی دۆسیەی ئێپستاین سەدان كەسایەتى جیهانی هەن

  • 24/01/2026

    توێژینەوەیەك: چەوریی ناوچەی سك كۆئەندامی بەرگریى لەش بەهێز دەكات

  • 23/01/2026

    لە سایەى سیستمى سەرمایەداری 12 ملیاردێر خاوەنی نیوەی سامانی گۆی زەوین

  • 16/01/2026

    تڕەمپ: سەرۆكی ئۆپۆزسیۆنی فەنزوێلا خەڵاتی نۆبڵەکەی وەک ڕێزێک بۆ کارەکانم پێبەخشیم

سەرەتا