05/12/2025 318 جار خوێنراوەتەوە

ترەمپ مژدەی كۆتاییهاتنی شەڕی چەند ساڵەی نێوان كۆنگۆ و ڕواندای ڕاگەیاند

پەیام 

ترەمپ مژدەی كۆتاییهاتنی شەڕی دەیان ساڵەی نێوان  كۆنگۆ و ڕواندای ڕاگەیاند، کە بەهۆیەوە ملیۆنان كەس گیانیان لەدەستداوە.

لە پێشهاتێكی سیاسیی و مرۆیی مێژووییدا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، كۆتاییهاتنی یەكێك لە خوێناویترین و درێژترین ململانێكانی جیهانی ڕاگەیاند.

لە میانەی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا، ترەمپ ئاشكرای كرد، كە هەردوو وڵاتی كۆماری دیموكراتیی كۆنگۆ و ڕواندا گەیشتوونەتە ڕێككەوتنێكی یەكلاكەرەوە بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگێك كە دەیان ساڵە بەردەوامە و بەهۆیەوە زیاتر لە 10 ملیۆن كەس گیانیان لەدەستداوە.

 ناوبراو ئەم ڕووداوەی بە "ڕۆژێكی مەزن بۆ هەردوو وڵات و كیشوەری ئەفریقا" وەسف كرد.

سەرۆكی ئەمریكا جەختی كردەوە، كە واشنتن پابەندە بە ڕاگرتنی دەیان ساڵ لە توندوتیژی و كردنەوەی لاپەڕەیەكی نوێی ئاشتی و هاوكاری لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا.

هاوكات، ترەمپ ستایشی ڕۆڵی سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەری كرد و بە پیاوێكی مەزن ناوی برد بۆ ڕۆڵی كاریگەری لەم ڕێككەوتنەدا.

لە كۆتایی قسەكانیدا، ترەمپ ئاماژەی بە دەستكەوتەكانی ئیدارەكەی كرد و ڕایگەیاند، كە خامۆشكردنی ئاگری ململانێی ڕۆژهەڵاتی كۆنگۆ، هەشتەمین جەنگە كە لەدوای گەڕانەوەی بۆ دەسەڵات كۆتایی پێ هێناوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسپانیا.. پێكدادانی دوو شەمەندەفەر گەشتە خێراکانى نێوان مەدرید و قورتوبە و ئیشبیلیەى ڕاگرت

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    دۆناڵد ترەمپ: تا ئێستا دانمارک ھیچ شتێکی نەکردووە بۆ پاراستنی گرینلاند لە ڕووسیا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئەڵمانیا: سیاسەتی ئەمریكا لەئێستادا تەنیا هێز و بەرژەوەندی لەبەرچاو دەگرێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ڤەنزوێلا بۆ یەكەمجار گرێبەستێکی بەمەبەستى هەناردەكردنی غازی شل واژوو كرد

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئاژانسی سەلامەتیی فڕۆكەوانی ئەورووپا: فڕین بەسەر ئاسمانی ئێران مەترسیدارە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا بۆ عێراق: پەیوەندییەكانت لەگەڵ ئێران یەكلایی نەكەیتەوە، ڕووبەڕووی سزای قورس دەبیتەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریکا چوار مەرج بۆ رێككەوتن لەگەڵ ئێران ڕادەگەیەنێت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    مارك ساڤایا: سەردانی عێراق دەكەم و پرسی گرووپە چەكدارەكان تاوتوێ دەكەین

سەرەتا