3 کاتژمێر پێش ئێستا
171 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌مڕۆ له كه‌ركووك پشووی فه‌رمییه وله چه‌مچه‌ماڵ پشووی كه‌رتی خوێندنه
ئه‌مڕۆ له كه‌ركووك پشووی فه‌رمییه و چه‌مچه‌ماڵ پشووی كه‌رتی خوێندنه، تاقیكردنه‌وه‌كانیش له قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ بۆ مانگی داهاتوو دواخران.
به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆلی باران و لافاوه‌ی ناوچه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه و له‌پێناو پاراستنی گیانی هاووڵاتیاندا، پارێزگای كه‌ركووك ڕایگه‌یاندووه، به‌هۆی ناله‌باریی دۆخی كه‌شوهه‌واوه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له سه‌رجه‌م فه‌رمانگه حكومییه‌كان و ناوه‌نده‌كانی خوێندنی پارێزگاكه له قوتابخانه و زانكۆ و په‌یمانگاكان پشووی فه‌رمییه.
هاوكات به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌روه‌رده‌ی چه‌مچه‌ماڵ ڕایگه‌یاند: به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی قوتابخانه‌كانی سنووره‌كه له لافاوه‌كه‌دا زیانیان به‌ر كه‌وتووه و پێویسته پاك بكرێنه‌وه، هه‌روه‌ها له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی قوتابیان و مامۆستایان، ئه‌مڕۆ پشووی فه‌رمی ده‌بێت له سه‌رجه‌م قوتابخانه و باخچه‌كان.
جێی باسه پێشتریش سامان سیوه‌یلی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچووی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: به ڕه‌چاوكردنی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی مامۆستایان و قوتابیان و خێزانه‌كانیان، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی په‌روه‌رده‌ی سلێمانیی ڕاسپاردووه، تاقیكردنه‌وه‌كانی وه‌رزی یه‌كه‌می ناوه‌نده‌كانی خوێندن له سنووری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ بۆ مانگی كانوونی دووه‌می 2026 دوا بخرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە