1 کاتژمێر پێش ئێستا
98 جار خوێنراوەتەوە
له سووریا هه‌موو دادگا نائاساییه‌كان هه‌ڵوه‌شێنرانه‌وه
وه‌زیری دادی سووریا، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دادگا و بڕیاره نائاساییه‌كانی له وڵاته‌كه‌ی، هه‌روه‌ها درێژه‌دان به پڕۆسه‌ی دادپه‌وه‌ریی له قۆناغی ڕاگوزه‌ردا، راگه‌یاند و جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه وه‌زاره‌ته‌كه‌ی به كرده‌یی پاڵپشتی له مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كات.
مه‌زهه‌ر وه‌یس له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی فه‌رمی سانای وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاندووه كه له بواری دادپه‌وه‌رییدا، زنجیره‌یه‌ك ڕێوشوێنیان به ئامانجی به‌هێزكردنی به‌های مافه‌كانی مرۆڤ گرتوویانه‌ته به‌ر و وتی: " ئه‌و ڕێوشوێنانه بریتیین له چاودێریكردنی گرتووخانه‌كان، دامه‌زراندنی نووسینگه یاساییه‌كان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافی زیندانییه‌كان، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دادگا و بڕیاره نائاساییه‌كان، هه‌روه‌ها درێژه‌دان به پڕۆسه‌ی دادپه‌روه‌ریی له قۆناغی ڕاگوزه‌ردا".
باسی له‌وه‌ش كردووه كه ئاهه‌نگگێڕانی سوورییه‌كان بۆ یه‌كه‌مین جار به‌بۆنه‌ی ڕۆژی مافه‌كانی مرۆڤه‌وه، ئاماژه‌یه‌كی گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆژی سه‌ركه‌وتن سه‌ره‌تایه‌كه بۆ ڕێزگرتن له مافه‌كانی مرۆڤ.
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه وه‌زاره‌ته‌كه‌ی به كرده‌یی پاڵپشتی له مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە