1 کاتژمێر پێش ئێستا 48 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریكا داوای لە ئیسرائیل كردووە غەززە لە وێرانكارییەكان پاك بكاتەوە

پەیام 

ئەمریكا داوای لە قەوارەی زایۆنی كردووە بەرپرسیارێتیی لابردنی تەواوی پاشماوە و وێرانكارییە بەرفراوانەكانی كەرتی غەززە لە ئەستۆ بگرێت، كابینەی بچووككراوەش لە دوایین كۆبوونەوەیدا تاوتوێی ئەو داوایەی كردووە.

ڕۆژنامەی "یەدیعۆت ئەحرۆنۆت" بڵاوی كردەوە: واشنتۆن داواكارییەكی فەرمی گەیاندووەتە تەل ئەبیب كە دەبێت قەوارەی زایۆنی تێچووی ماددی و هونەری لابردنی ملیۆنان تۆن داروپەردوو و پاشماوەی وێرانكارییەكان لە ئەستۆ بگرێت كە دەرەنجامی دوو ساڵ لە هێرشی سەربازییە.

سەرچاوەیەك كە قسەی بۆ ڕۆژنامەكە كردووە و ڕایگەیاندووە: حكومەتی قەوارەی زایۆنی بە شێوەیەكی سەرەتایی ڕەزامەندی لەسەر داواكارییەكەی ئەمریكا نیشان داوە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەكە، "ئەم پێشهاتە دوای چەند ڕۆژێك دێت لە لێدوانی (محەمەد عەبدولڕەحمان ئالسانی) سەرۆكوەزیرانی قەتەر كە ڕایگەیاندبوو: دەبێت ئیسڕائیل تێچووی ئاوەدانكردنەوەی غەززە لە ئەستۆ بگرێت، نەك وڵاتانی عەرەبی.

بەپێی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"یش، كەرتی غەززە لەژێر نزیكەی 68 ملیۆن تۆن داروپەردوودایە كە یەكسانە بە كێشی 186 بورج بە قەبارەی باڵەخانەی "ئیمپایەر ستەیت" لە نیویۆرك.

هاوكات نەتەوە یەكگرتووەكان ئاماژە بەوە دەكات "لابردنی ئەم قەبارە زەبەلاحەی وێرانكارییەكان ڕەنگە ساڵانێكی زۆر بخایەنێت و پێویستی بە سەرچاوەی گەورە هەیە".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا داوای لە ئیسرائیل كردووە غەززە لە وێرانكارییەكان پاك بكاتەوە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    غـ.ەززە.. حەوت فەڵەستینی بەهۆی ڕووخانی بیناكانەوە گیانیانلەدەستدا

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەردۆغان: بۆ هەتاهەتایە پرسی تیرۆر چارەسەر دەكەین، كە تێچووەكەی گەیشتووەتە دوو تریلیۆن دۆلار

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    له‌ سووریا هه‌موو دادگا نائاساییه‌كان هه‌ڵوه‌شێنرانه‌وه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌حمه‌د شه‌رع باسی‌ دواین كاتژمێره‌كانی‌ ڕووخانی‌ رژێمی‌ ئه‌سه‌د ده‌كات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    توركیا: دەكرێت دیمەشق و هەسەدە لەبارەی بەڕێوەبردنی خۆجێییەوە بگەنە ڕێككەوتن

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    لە ساڵیادى كەوتنی رژێمی ئەسەددا، شەرع بەڵێنی بونیاتنانی سووریایەكی نوێ دەدات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    لە ساڵێكدا نزیكەی 900 هەزار ئاوارە بۆ سووریا گەڕاونەتەوە

سەرەتا