1 کاتژمێر پێش ئێستا
85 جار خوێنراوەتەوە
غـ.ەززە.. حەوت فەڵەستینی بەهۆی ڕووخانی بیناكانەوە گیانیانلەدەستدا
پەیام
بەهۆی ئەو نزمەپاڵەپەستۆ و شەپۆلە كەشوهەوایەی ڕووی لە كەرتی غەززە كردووە، حەوت فەڵەستینی بەهۆی هەرەس و ڕووخانی بیناكانەوە لە ناوچە جیاوازەكان گیانیان لەدەست داوە، ئەمەش لە كاتێكدایە غەززە بەدەست كەمیی پێداویستی و هاوكارییەكانەوە دەناڵێنێت.
سەرچاوەیەك لە بەشی فریاگوزاری و دۆخە لەناكاوەكان ڕایگەیاند، بەهۆی ڕووخانی ماڵێك لە ناوچەی (بیئرولنەعجە) لە بەیت لاهیا لە باكووری كەرتی غەززە، پێنج كەس گیانیان لەدەست داوە و ژمارەیەكیش بریندار بوون.
هاوكات بە وتەی چەند سەرچاوەیەك لە بەرگریی شارستانیی، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ڕۆژئاوای شاری غەززە، بەهۆی كەوتنی دیوارێكی گەورە بەسەر خێمەی ئاوارەكاندا، دوو كەس گیانیان لەدەست داوە.
دوێنێ شەپۆلێكی بارانی بەخوڕ غەززەی گرتەوە و بەهۆیەوە لە چەند ناوچەیەكی جیاوازی شارەكە چوار باڵەخانە ڕووخان.
بەرگریی شارستانیی هۆشداری دا لە مەترسی ڕووخانی ئەو باڵەخانە زیانلێكەوتووانەی كە خێزانە ئاوارەكان پەنایان بۆ بردووە و مەترسی كەوتنیان لەسەرە، بەتایبەت لەگەڵ ئەو نزمەپاڵەپەستۆیەی كە ڕووی لە كەرتەكە كردووە، بە جۆرێك بارانەكەی دەبێتە هۆی داماڵینی خاك و دروستبوونی درزی زیاتر لە دیوار و كۆڵەكەی ئەو بینایانەی بەهۆی بۆردومانەوە زیانیان بەركەوتووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە