2 کاتژمێر پێش ئێستا
94 جار خوێنراوەتەوە
ئەردۆغان: بۆ هەتاهەتایە پرسی تیرۆر چارەسەر دەكەین، كە تێچووەكەی گەیشتووەتە دوو تریلیۆن دۆلار
پەیام
سەرۆككۆماری توركیا ڕایدەگەیەنێت: دەمانەوێت بۆ هەتاهەتایە پرسی تیرۆر چارەسەر بكەین، كە تێچووەكەی لەسەر ئابوورییمان گەیشتووەتە دوو تریلیۆن دۆلار.
لە میانی بەشداری كردنی لە 29هەمین كۆبوونەوەی گشتیی ئاسایی كۆنفیدراسیۆنی سەندیكاكانی خاوەنكارانی توركیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە وتارێكدا سەبارەت بە پرسی تیرۆر، جەختی لە سەرخستنی هەوڵەكان لە چوارچێوەی پرۆسەی توركیای بێ تیرۆردا كردەوە و ڕایگەیاند: دەمانەوێت بۆ هەتاهەتایە پرسی تیرۆر چارەسەر بكەین، كە تێچووەكەی لەسەر ئابوورییمان گەیشتووەتە دوو تریلیۆن دۆلار.
ئەردۆغان ڕایشیگەیاند: تەنیا بە متمانە بەخۆبوون و بوێری دەتوانین بگەینە مەنزڵی توركیای بێ تیرۆر و بەم شێوەیەش دەتوانین ئەوانە نائومێد بكەین كە چاوەڕێی شكستمان دەكەن.
سەبارەت بە توركیای بێ تیرۆریش ڕایگەیاند: بێ دەرفەتدان بەوانەی ئومێدیان بە پەككەوتنی پرۆسەكە هەیە و بەبێ گوێدانە ئەو كەسانەی نەتەوەكەمان ڕەشبین دەكەن، هەموومان بەیەكەوە دەگەینە ڕۆژگارێكی دڵخۆش، وتیشی: پێموایە ئەو كۆمیسیۆنەی هیوای گەلی ئێمەی بۆ ئەم پرۆسەیە بەهێز كرد، بەهەمان شێوە تا كۆتایی درێژە بەو متمانە بەخۆبوونە دەدات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە