3 کاتژمێر پێش ئێستا
107 جار خوێنراوەتەوە
کەشناسیی هەرێم: سبەینێ پلەکانى گەرما نزیکەى پێنج پلە نزم دەبێتەوە
پەیام
کەشناسیی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووى شارەکانى هەرێمى کوردستانى بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: سبەینێ پلەکانى گەرما نزیکەى پێنج پلە نزم دەبێتەوە و لە ناوچە سنوورییەکانیش بۆ سفری سیلیزی دادەبەزێت. بەمشیوەیەى لاى خوارەوە:-
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ دوو شەممە 15-12-2025
کەش / ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت, لەکاتەکانی درەنگ ئاسمان بەرەو هەوری تەواو دەگۆڕێت بەتایبەتی لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم (پارێزگای دهۆک) لەگەل دەست پێ کردنی نمە بارانی کەم لەناوچە سنووریەکانی رۆژئاوا .
خێراى با / لەسەرخۆ ( 5 – 15 ) کم/ک.
ئاراستەی با / ئاراستە گۆڕاو دەبێت.
پلەکانی گەرما / بەگشتی نزیک دەبنەوە ناوچە شاخاوییەکان نەبێ کەمێک نزم دەبنەوە بە (1 – 3) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، وەک لەسەر نەخشەى خوارەوە ئاماژەى پێدراوە.
مەوداى بینین / لەنێوان ( 6 – 8 ) کم دەبێت
سبەى سێ شەممە 16-12-2025
کەش/ ئاسمان بەگشتی هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ نمە باران لەکاتەکانی بەیانی لەناوچە جیاجیاکانی پارێزگای دهۆک پاشان کاریگەری درێژ دەبێتەوە بۆ ناوچە شاخاوییەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و پارێزگای هەولێر لەگەل ئەگەری نمە بارانێکی کەم لەسەنتەری شاری هەولێر, هەروەها بەفر لەزۆربەی ناوچە شاخاوییە بەرزەکان دەبارێت بەتایبەتی لە ناوچە سنوورییەکان, پاشان بۆ کاتەکانی درەنگانی شەو کەش سەقامگیر دەبێتەوە.
خێراى با / لەسەرخۆ- مام ناوەند ( 10 – 20 ) کم/ک
ئاراستەی با / گۆڕاو دەبێت .
پلەکانی گەرما / نزم دەبێتەوە بە ( 3- 5 ) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ لەناوچە سنووریەکان بۆ سفری سیلیزی دادەبەزێت وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
مەوداى بینین / ( 6 – 8 ) کم دەبێت. لەکات و شوێنی دابارین لەنێوان ( 4- 6 ) کم دەبێت
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 9 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 9 پلەی سیلیزی
دهۆک : 6 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 6 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 12 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 10 پلەی سیلیزی
سۆران: 7 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 4 پلەی سیلیزی
ئامێدی: 8 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 8 پلەی سیلیزی
15 – 12- 2025
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە