3 کاتژمێر پێش ئێستا
172 جار خوێنراوەتەوە
نێردەی ترەمپ: دانوستان لەگەڵ ئۆكرانیا بەرەوپێشچوونی گەورەی تۆمار كردووە
پەیام
نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا دەڵێت، دانوستانەكانی ئاگربەست لەگەڵ ئۆكرانیا بەرەوپێشچوونی گەورەی تۆمار كردووە.
ستیڤ ویتكۆڤ لە پۆستێكدا لە پێگەی ئێكس ڕایگەیاندووە، دانوستانەكانی ئەمریكا و ئۆكرانیا لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا دانوستانی قووڵ و جددیان كرددوە و پلانی ئاشتییان تاوتوێ كردووە كە لە 20 خاڵ پێكهاتووە، هەروەها بواری دۆسیە ئابوورییەكان تاوتوێ كراون.
جێی باسە دانوستانەكانی ئەڵمانیا لەنێوان ئەمریكا و ئۆكرانیا ئەمڕۆش بەردەوامن، دوێنێش ڤۆلۆدیمێر زیلینیسكی، سەرۆكی ئۆكرانیا و جارید كۆشنەر، زاوای دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكا لە گفتوگۆكان بەشدار بوون.
هەرچەندە تا ئێستا هەنگاوەكانی داهاتوو و پێشنیازەكانی سەر مێزی دانوستان ڕوون نەكراونەتەوە بەڵام شاندی ئەمریكا ڕایگەیاندووە، گەشبینە و ستیڤ ویتكۆفیش ڕایگەیاند: دانوستانەكان بەرەوپێشچوونی گەورەیان تۆمار كردووە.
لەلایەكی دیكەوە بڕیارە ئەمڕۆ فریدریچ میرتس، ڕاوێژكاری ئەڵمانیا پێشوازی لە ژمارەیەك لە سەركردەكانی ئەورووپا بكات و لەبارەی هەڵوێستەكانی ئەورووپا لەبارەی پلانی ئەمریكا بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگی ڕووسیا و ئۆكرانیا گفتوگۆ بكەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە