2 کاتژمێر پێش ئێستا 45 جار خوێنراوەتەوە

لە ڕێژەی وەچەخستنەوەدا عێراق پلەى سێیەمى وڵاتانی عەرەبی گرتووە

پەیام 

بەپێی ئامارێكی فەرمی، عێراق لە ڕووی وەچەخستنەوە و منداڵبوونەوە لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی لە پلەی سێیەمدایە.

پێگەی نەتەوە یەكگرتووەكان تایبەت بە ڕێژەی دانیشتووان، ئامارێكی نوێی وەچەخستنەوەی لە وڵاتانی عەرەبی بۆ ئەمساڵ خستووەتە ڕوو. بەپێی ئامارەكە لە میسڕ دوو ملیۆن و 450 هەزار منداڵ لەدایك بووە و لە پلەی یەكەمدایە، لە یەمەنیش ملیۆنێك و 400 هەزار منداڵ لەدایكبوون و پلەی دووەمی گرتووە، عێراقیش بە لەدایكبوونی ملیۆنێك و نزیكەی 200 هەزار منداڵ پلەی سێیەمی گرتووە.

بەپێی ئامارەكە هەریەك لە وڵاتانی جەزائیر، مەغریب، سووریا و سعودییە و ئەردەن لە دوای عێراقەوەن بۆ ڕێژەی وەچەخستنەوە.

هاوكات بەشێك لە ولاتانی كەنداو لە ڕیزبەندی دواوەی وەچەخستنەوەن لەناو وڵاتانی عەرەبیدا، بەجۆرێك لە ماوەی ساڵێكدا لە كوەیت تەنیا 48 هەزار منداڵ و لە قەتەر تەنیا 29 هەزار منداڵ و لە بەحرەین تەنیا 10 هەزار منداڵ لەدایكبوون.

عێراق یەكێكە لە گەنجترین وڵاتانی جیهان و نزیكەی لەسەدا 60 ی دانیشتووانەكەی تەمەنیان لە خوار 25 ساڵەوەیە، ئەمەش بە هۆكارێكی سەرەكیی بەرزی ڕێژەی هاوسەرگیری و وەچەخستنەوەیە، بە ڕاددەیەك ساڵانە نزیكەی دانیشتووانی وڵاتێكی وەك بەحرەیان یان قەتەر بۆ ژمارەی دانیشتووانی عێراق زیاد دەكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    حكومەتی عێراق پێداچوونەوە بە داهاتی نانەوتیی هەرێمی كوردستاندا دەكات

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە ڕێژەی وەچەخستنەوەدا عێراق پلەى سێیەمى وڵاتانی عەرەبی گرتووە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    "گەر مالیكی و سودانی سازش نەكەن بۆ یەكتر، كاندیدی جێگرەوە دێتە ئاراوە"

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    چوارچێوەی هەماهەنگی كۆ دەبێتەوە و (سوودانی) و (مالیكی) لە ڕكابەرییدان

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    موسەننا سامەڕائی كاندیدی بەهێزى سوننەکانە بۆ پۆستى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێویستە تا کۆتایی ئەم مانگە سەرۆکى پەرلەمانى عێراق و دوو جێگرەکەى هەڵبژێردرێن

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق.. ئاماری نوێكردنەوەی كارتی ئەلیكترۆنیی بەشەخۆراك گەیشتووەتە 38 ملیۆن كەس

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق.. كارتی نیشتیمانی و كارتی زانیاری لە یەک پێناسدا كۆدەكرێنەوە

سەرەتا