2 کاتژمێر پێش ئێستا 45 جار خوێنراوەتەوە

حكومەتی عێراق پێداچوونەوە بە داهاتی نانەوتیی هەرێمی كوردستاندا دەكات

پەیام

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ ئابووری كۆ بووەوە و بڕیاری دا پێداچوونەوە بە داهاتی نانەوتیی هەرێمدا بكات.

ئەمڕۆ دووشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ ئابووری بە سەرپەرشتیی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیران كۆبووەوە و تاوتوێی خەرجی و داهاتەكانی عێراق و دۆسیەی مووچە و بودجەی سێ سەرۆكایەتییەكەی كرد.

بەپێی نووسینگەی سەرۆكوەزیران، ئەنجوومەنی وەزیرانی ئابووری بڕیاری داوە پێداچوونەوە بە بڕی ئەو پشتیوانییەدا بكاتا كە حكومەتی عێراق بۆ جووتیارانی دابین دەكات، بە ئامانجی ئەوەی پشتیوانیی حكومەت بۆ چاندنی گەنم بگاتە لەسەدا 170 بەپێی نرخەكەی لە بۆرسەی جیهانیدا.

لە ڕاگەیەنراوی نووسینگەی سوودانیدا هاتووە: لیژنەی باڵای حكومەتی عێراق پێداچوونەوە بە داهاتی نانەوتیی هەرێمی كوردستاندا دەكات كە لە ئێستادا بە بڕێكی جێگیر لەلایەن وەزارەتی داراییەوە دیاری كراوە. ئەم پێداچوونەویەەش بە هەماهەنگی لەگەڵ حكومەتی هەرێم دەكرێت.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا ئەوەش هاتووە، پشتیوانیی كاركردن بە سیستمی یەكگرتووی گومرگی بكرێت بە هەماهەنگی لەگەڵ بانكی ناوەندی عێراقی، بۆ ئەوەی ئەم سیستمە لە تەواوی عێراق جێبەجێ و پەیڕەو بكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    حكومەتی عێراق پێداچوونەوە بە داهاتی نانەوتیی هەرێمی كوردستاندا دەكات

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە ڕێژەی وەچەخستنەوەدا عێراق پلەى سێیەمى وڵاتانی عەرەبی گرتووە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    "گەر مالیكی و سودانی سازش نەكەن بۆ یەكتر، كاندیدی جێگرەوە دێتە ئاراوە"

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    چوارچێوەی هەماهەنگی كۆ دەبێتەوە و (سوودانی) و (مالیكی) لە ڕكابەرییدان

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    موسەننا سامەڕائی كاندیدی بەهێزى سوننەکانە بۆ پۆستى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێویستە تا کۆتایی ئەم مانگە سەرۆکى پەرلەمانى عێراق و دوو جێگرەکەى هەڵبژێردرێن

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق.. ئاماری نوێكردنەوەی كارتی ئەلیكترۆنیی بەشەخۆراك گەیشتووەتە 38 ملیۆن كەس

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق.. كارتی نیشتیمانی و كارتی زانیاری لە یەک پێناسدا كۆدەكرێنەوە

سەرەتا