2 کاتژمێر پێش ئێستا 32 جار خوێنراوەتەوە

"گەر مالیكی و سودانی سازش نەكەن بۆ یەكتر، كاندیدی جێگرەوە دێتە ئاراوە"

پەیام 

سەركردەیەكی دەوڵەتی یاسای نووری مالیكی رایگەیاند، لە نێو هێزە شیعییەكاندا تێكدان و پەرتبوون هێڵی سوورە و، بۆ پرسی كاندیدی سەرۆكوەزیرانیش پلانی بی ئامادەیە.

زیا ناسری، سەركردە لە دەوڵەتی یاسا كە لە لایەن نووری مالیكییەوە سەرۆكایەتی دەكرێت، رایگەیاند، كاندیدی بەهێز لە ئێستادا تەنها مالیكی و سوودانییەو هەردوو كاندید كێبڕكێ دەكەن و هێشتا كەسیان سازشیان بۆ ئەوی تریان نەكردووە.

ناسری دەشڵێت، لە نێو چوارچێوەی هەماهەنگیدا هیچ بژاردەیەكی لەو شێوەیە نییە كە عاساكە لەسەری یەكێك لە كاندیدەكاندا بشكێت و ئەوی تریان سەربكەوێت، بەڵكو لە دۆخی رێنەكەوتندا كاندیدێكی دیكە دەهێنرێتە پێشەوە.

بەپێی ئەوەی سەركردەكەی دەوڵەتی یاسا دەیڵێت، مالیكی بە ڕوونی ئەوەی راگەیاندووە، پلانی جێگرەوەی هەیە كە ڕازی كردنی سوودانی بە سازشكردن لە خۆ دەگرێت، لە نێویشیدا كاندیدكردنی كەسێكی دیكە بۆ پۆستی سەرۆكوەزیران، كە نە مالیكییە و نە سوودانی، كە دیارترین ئەو كاندیدە جێگرەوانەش لە ئێستادا بریتییە لە حەمید شەتری، سەرۆكی دەزگای هەواڵگری و قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    "گەر مالیكی و سودانی سازش نەكەن بۆ یەكتر، كاندیدی جێگرەوە دێتە ئاراوە"

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    چوارچێوەی هەماهەنگی كۆ دەبێتەوە و (سوودانی) و (مالیكی) لە ڕكابەرییدان

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    موسەننا سامەڕائی كاندیدی بەهێزى سوننەکانە بۆ پۆستى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێویستە تا کۆتایی ئەم مانگە سەرۆکى پەرلەمانى عێراق و دوو جێگرەکەى هەڵبژێردرێن

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق.. ئاماری نوێكردنەوەی كارتی ئەلیكترۆنیی بەشەخۆراك گەیشتووەتە 38 ملیۆن كەس

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق.. كارتی نیشتیمانی و كارتی زانیاری لە یەک پێناسدا كۆدەكرێنەوە

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە عێراق دەستگیرکردنی تۆڕێکی نێودەوڵەتی تایبەت بە بازرگانیکردن بە ماددەی ھۆشبەر ڕاگەیاندرا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    محەمەد حەسان: مانەوە و ڕۆیشتنی یۆنامی لە عێراق لەسەر داوای خودی وڵاتەكە خۆی بووە

سەرەتا