4 کاتژمێر پێش ئێستا 161 جار خوێنراوەتەوە

مانچستەر سیتی شوێنگرەوەی گواردیۆلای دیاری کردووە

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

یانەی مانچستەر سیتی لە ئێستاوە شوێنگرەوەی بۆ پێپ گواردیۆلای ڕاهێنەری دیاری کردووە.

 ڕۆژنامەنووس " دەیڤد ئۆرنشتاین" لە تۆڕی زە ئەتلەتیک ئاشکرای کردووە، لە ئەگەری بڕیاری ڕۆیشتن لەلایەن گواردیۆلاوە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا، ئەوا بەرپرسانی مانچستەر سیتی کۆکن لەسەر ئەوەی ئینزۆ مارێسکای ڕاهێنەری ئێستای چێڵسی باشترین شوێنگرەوەیە.

هەرچەندە گواردیۆلا تاکو هاونی 2027 گرێبەستی هەیە، بەڵام هەستێک لە نێو یانەکەدا هەیە ئەگەر پێپ بڕیاریدا هاوینی داهاتوو تیپەکە جێبهێڵێت ئەوا مارێسکا وەک بەهێزترین پاڵێوراو سەیر دەکرێت بۆ شوێنەکەی.

لە ڕابردووش گواردیۆلا و مارێسکا پێکەوە لە مانچستەر سیتی ڕاهێنەر و یاریدەدەر بوون و کاریان کردووە، ئەمە جگە لەوەی مارێسکا ڕاهێنەری ئاستەکانی دیکەی مانچستەر سیتی بووە، بەڵام ئەستەمە چێڵسی ڕێگە بە ڕۆیشتنی بدات، چونکە بۆندی تاکو هاوینی 2029 هەیە و بە پڕۆژەی داهاتووی تیپەکەشی دەزانن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    مانچستەر سیتی شوێنگرەوەی گواردیۆلای دیاری کردووە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پاداشتە داراییەکانی مۆندیال بە ڕیژەی ٪50 زیادی کردووە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    فێرمینۆ هۆکاری نەچوونی بۆ ڕیاڵ مەدرید ئاشکرا دەکات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    زیدان ڕێککەوتنی زارەکی بۆ ئەرکێکی ڕاهێنەرایەتی کردووە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    لاپۆرتا ئاشکرای دەکات کە پارەیان بە نیگرێرا داوە بەڵام بۆچی؟

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    لاپۆرتا و دوو ڕاهێنەری پێشووی بەرشەلۆنە وتەیان لێوەردەگیرێت

  • پێش 1 هەفتە

    جیرارد داوا لە یاریزانێکی لیڤەرپووڵ دەکات ناکۆکی نێوان سەڵاح و سلۆت چارەسەر بکات

  • پێش 1 هەفتە

    هالاند: ئەگەر گۆڵ تۆمار نەکەم، سیتی ناچارە شوێنگرەوەم بهێنێت

سەرەتا