3 کاتژمێر پێش ئێستا
156 جار خوێنراوەتەوە
پاداشتە داراییەکانی مۆندیال بە ڕیژەی ٪50 زیادی کردووە
پەیام سپۆرت - بڕیار تەها
یەکێتی
تۆپی پێی جیهانی ناسراو بە فیفا ڕایگەیاند، خەڵاتی دارایی هەڵبژاردەکان بۆ
مۆندیالی 2026 بەراورد بە مۆندیالی ڕابردوو بە ڕێژەی لە ٪50 زیادی کردووە.
فیفا
لە ماڵپەری تایبەت بەخۆی ئاشکرا کردووە، لە مۆندیالی 2026دا بڕی 655 ملیۆن دۆلار
بەسەر هەڵبژاردەکاندا دابەش دەکرێت، ئەمەش لە ٪50 زیاترە لەو پارەیەی لە مۆندیالی
ڕابردوو دابەش کرا بوو.
پاڵەوانی
مۆندیال 50 ملیۆن دۆلار وەردەگرێت، دووەم جامەکە 33 ملیۆن دۆلاری پێ دەدرێت، پلەی
سێیەمیش 29 ملیۆن و چوارەمیش 27 ملیۆن دەباتەوە.
پەلەکانی
دیکە بەم جۆرەیە؛
پلەی پێنجەم تاکو هەشتەم، 19 ملیۆن دۆلار
پلەی نۆیەم تاکو 16، 15 ملیۆن دۆلار
پلەی 17 تاکو 32، 11 ملیۆن دۆلار
پلەی 33 تاکو 48، نۆ ملیۆن دۆلار وەردەگرن
بە هەر
هەڵبژاردەیەکی بەشداربوو لە مۆندیال بڕی 1.5 ملیۆن دۆلار وەردەگرێت بۆ دابینکردنی
تێچووی ئامادەکاری، ئەمەش بەو مانایەیە کە هەموو تیپە بەشداربووەکان گەرەنتی لانیکەم
10.5 ملیۆن دۆلاریان بۆ دەکرێت بۆ هەریەکەیان بۆ بەشداریکردنیان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە