3 کاتژمێر پێش ئێستا
202 جار خوێنراوەتەوە
فێرمینۆ هۆکاری نەچوونی بۆ ڕیاڵ مەدرید ئاشکرا دەکات
پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب
ڕۆبێرتۆ فێرمینیۆی بەڕازیلی ئاشکرای دەکات، لە پێناو
پەیوەندیکردن بە ئەهلی سعودیەوە دەرفەتی چوونی بۆ ڕیاڵ مەدرید ڕەت کردووەتەوە.
لە نوێترین چاوپێکەوتنی ڕۆژنامەوانیدا، سەرەتا فێرمینیۆ
وتی: گرنگیپێدانێک لەلایەن ڕیاڵ مەدریدەوە هەبوو، بەڵام من بژاردەی یەکەمی ئەوان نەبووم
و دەبوایە چاوەڕێم کردبا، دواتر ئۆفەرەکەی ئەهلیم پێگەیشت، ئیدی خۆم لەبەردەم دوو
بژاردەدا بینییەوە.
هێرشبەرەکە ئەوەشی خستەڕوو، دەبوایە یان چاوەڕێ بکات یان
ئەوەی بڕیاری چوون بۆ ئەهلی بدات، لە کۆتایدا پەیوەندیکردنی بە یانە سعودیەکەوە
هەڵبژارد و چاوەڕێی دەرفەتی یانە شاهانەییەکەی نەکرد.
فێرمینیۆ لە ساڵی 2023ەوە بە گرێبەستێکی ئازاد لە لیڤەرپووڵەوە
پەیوەندی بە ئەهلی سعودیەوە کرد پێش ئەوەی لە هاوینی ڕابردوودا لە بەرانبەر حەوت
ملیۆن یۆرۆدا پەیوەندی بە سەدی قەتەریەوە بکات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە