15/12/2025 683 جار خوێنراوەتەوە

زیدان ڕێککەوتنی زارەکی بۆ ئەرکێکی ڕاهێنەرایەتی کردووە

پەیام سپۆرت - بڕیار تەها

زەینەدین زیدان بە مەبەستی وەرگرتنی ئەرکی ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەی فەرەنسا ڕێککەوتنی زارەکی ئەنجام داوە.

 زیدان وەک یاریزان توانی مۆندیالی 1998 لەگەڵ هەڵبژاردەی فەرەنسا بەدەست بهێنێت و لە یاریی کۆتایی دوو گۆڵی بەرانبەر بەڕازیل تۆمار کرد، ئەم پیاوە بە ڕەچەڵەک جەزائیرییە ماوەیەکی زۆرە خۆی بۆ ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەی تۆپی پێی فەرەنسا ئامادە کردووە.

بەپێی دوایین زانیارییەکانی ڕۆژنامەی سکای سپۆڕتسی بەڕیتانیا، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو یەکێتی تۆپی پێی فەرەنسی و زیدان کۆبوونەوەیەکی گرنگیان کردووە و لەو کۆبوونەوەیەدا ڕێککەوتنی زارەکی و سەرەتایی لە نێوان هەردوولا کراوە، هەروەها بڕیارە بەم نزیکانە وردەکاریی گرێبەستەکە یەکلایی بکرێتەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، چاوەڕوان دەکرێت و وابڕیارە دیدیە دیشامپی ڕاهێنەری ئێستای فەرەنسا لە دوای مۆندیالی 2026 واز لە ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەکە بهێنێت.

زیدان وەک ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید توانی سێ نازناوی یەک لە دوای یەکی چامپیۆنسلیگ بۆ ئەو یانە ئیسپانییە بباتەوە، ئەمەش وایکردووە لای بەرپرسانی تۆپی پێی وڵاتەکەی وەک سەرکردایەکی نموونەی بۆ ژووری جلگۆڕین سەیر بکرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    دزیکۆ لەسەر ئاهەنگگێڕانی یاریزانانی ئیتاڵیا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بۆسنە قسەی خۆی کرد

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    مباپێ هەڕەشەیەکی تووند لە هەڵبژاردە ڕکابەرەکانیان دەکات

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    ڕیاڵ مەدرید لە گواستنەوەی یاریزان پلانەکەی دەگۆڕێت

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    فیفا بە فەرمی یاسا نوێیەکانی بۆ مۆندیالی 2026 ڕاگەیاند

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    ڕۆدری دەرگای چوونی بۆ ڕیاڵ مەدرید واڵا کرد

  • پێش 1 هەفتە

    ڤینیسیۆس قسە لەسەر شێوازی بردنەوەی مۆندیال بۆ بەڕازیل دەکات

  • پێش 1 هەفتە

    ئانچلۆتی: چوار شوێنی بەتاڵ بۆ جامی جیهانی ماوەتەوە

  • پێش 1 هەفتە

    کاتی کلاسیکۆی دووەمی لالیگا دیاری کرا

سەرەتا