2 کاتژمێر پێش ئێستا
84 جار خوێنراوەتەوە
پووتین: تەنیا بەپێی مەرجەكانی خۆم ئامادەی كۆتاییهێنانم بە جەنگی ئۆكرانیا
پەیام
ڤلادیمێر پووتین ڕایدەگەیەنێت، تەنیا بەپێی مەرجەكانی خۆی ئامادەی كۆتاییهێنانە بە جەنگی ئۆكرانیا.
ڤلادیمێر پووتین، سەرۆكی ڕووسیا، لە بەرنامەی تەلەفزیۆنیی پرسیار و وەڵامی ساڵانەی خۆی ڕایگەیاند، بەرپرسیارێتیی پێشنیازێكی گونجاو بۆ ئاگربەست، لە ئەستۆی و وڵاتانی خۆراوا و ئۆكرانیادایە.
پووتین ڕەتی كردەوە، كە بەرپرسیارێتیی بەردەوامیی كوشتاری شەڕی ئۆكرانیا لە ئەستۆی ئەودا بێت و دەڵێت "ئێمە ئەم شەڕەمان دەست پێ نەكردووە".
سەبارەت بە پێشنیازەكەی ترەمپ بۆ ڕێككەوتن، كە تا ئێستا ئۆكرانیا قبووڵی نەكردووە، پووتین ستایشی ترەمپی كرد و وتیشی "هەندێك نیشانە هەن كە دەریدەخەن كیێڤ ئامادەی گفتوگۆیە".
سەرۆكی ڕووسیا جەختی لە مەرجەكانی خۆی بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆكرانیا كردەوە، كە پێشتر ئۆكرانیا ئەو مەرجانەی ڕەت كردووەتەوە، بەتایبەت ئەوانەی باس لە خاوەندارێتیی ڕووسیا بەسەر بەشێك لە خاكی ئۆكانیادا دەكەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە