2 کاتژمێر پێش ئێستا
132 جار خوێنراوەتەوە
بەبێ سوود وەرگرتن لە سامانی ڕووسیا، 105 ملیار دۆلار قەرز بە ئۆكرانیا دەدرێت
پەیام
یەكێتی ئەورووپا لەسەر پێدانی قەرزێكی 90 ملیار یۆرۆی بە ئۆكرانیا بە بێ سووردوەرگرتن لە سامانی بلۆككراوی ڕووسای ڕێك كەوتن.
سەركردەكانی یەكێتیی ئەورووپا ڕێككەوتن بە پێدانی قەرزێكی 90 ملیار یۆرۆیی كە دەكاتە 105 ملیار دۆلاری ئەمریكی بە ئۆكرانیا تا لە جەنگەكەیدا دژی ڕووسیا بەكاری بهێنێت، ئەوەیش دوای ئەوەی نەیانتوانی لەبارەی شێوازی مامەڵە لەگەڵ سامانە بلۆككراوەكانی مۆسكۆ ڕێك بكەون.
سەركردەكانی یەكێتی ئەورووپا ئاماژەیان بەوە كردووە، كە قەرزەكە پێویستییەكانی كیێڤ بۆ ماوەی دوو ساڵی داهاتوو لە جەنگەكەدا پڕ دەكاتەوە، ئۆكرانیایش تەنیا لە حاڵەتی وەرگرتنەوەی قەرەبوو لە ڕووسیا قەرزەكە بە یەكێتییەكە دەداتەوە.
لای خۆیەوە ئەنتۆنیۆ كۆستا سەرۆكی ئەنجوومەنی ئەورووپا ڕایگەیاندووە، كە بڕیارەكە پەیامێكی ڕوون بە ڕووسیا دەدات ئەویش پشتیوانیی ئەورووپایە لە ئۆكرانیا و مۆسكۆ دەبێت بزانێت كە جەنگەكە ناباتەوە.
پێشتر ڤلۆدیمێر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكرانیا پێشنیازی بۆ سەركردەكانی یەكێتی ئەرووپا كردبوو كە بۆ پێدانی قەرزێكی 200 ملیار یۆرۆیی سوود لە سامانە بلۆككراوەكانی ڕووسیا ببینن، بەڵام بەلجیكا كە سامانە بلۆككراوەكانی لێیە داوای دابەشكگردنی بەرپرسیارێتییەكانی كردبوو كە وڵاتانی دیكەی ئەندام ڕەزامەندییان لەسەر دەرنەبڕی، بەمەیش خۆیان لە ئاستەنگ و ناكۆكییە ناوخۆییەكان خۆیان بەدوور گرت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە