2 کاتژمێر پێش ئێستا 134 جار خوێنراوەتەوە

دوای ڕووداوەكەی زانكۆی براون، ئەمریكا بەرنامەی لۆتەریی ڕاگرت

پەیام 

دوای ڕووداوەكەی زانكۆی براون، ئەمریكا بەرنامەی لۆتەریی ڕاگرت كە نزیكەی 20 ملیۆن كەس لەسەرتاسەری جیهانەوە ئەمساڵ پڕیارن كردووەتەوە و چاوەڕێی وەرگرتنەوەی ئەنجامەكانن.

كریستی نوێم وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریكا بڕیاری دا بە ڕاگرتنی بەرنامەی تیروپشكی لۆتەری كە ساڵانە لە ڕێگەیەوە 50 هەزار بیانی مافی مانەوە لە وڵاتەكە بەدەست دەهێنن، ئەوەیش لەسەر ڕێنمایی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا.

هەنگاوەك لە كاردانەوەی ڕووداوی تەقەكردنی زانكۆی براون و پەیمانگای ماساچوستس بۆ تەكنەلۆجیا دێت كە كۆچبەرێك ئەنجامی دا بە هەمان ڕێگە گەیشتبووە وڵاتەكە و تێیدا دوو كەس كوژرا و نۆی دیكەیش بریندار بوو.

كریستی نوێم ئاماژەی بەوە كردووە كە بڕیارەكە دڵناییدانە بە ئەمریكییەكان لەوەی كە هیچ كەسێكیان بەهۆی ئەم لۆتەرییەوە زیانیان بەر ناكەوێت.

باسی لەوەیش كرد سەیفوڵا سایپوفی ئوزپەكستانیش كە لە 2017 لە نیویۆرك لە ڕێگەی بارهەڵگرێكەوە هەشت كەسی كوشت و چەند جارێك سزای زیندانیی تاهەتایی بەسەردا سەپێنرا، لەڕێگەی هەمان بەرنامەوەیەوە گەیشتبووە ئەمریكا.

كڵۆدیۆ نووسی 48 ساڵە تۆمەتباری هێرشەكەی سەر زانكۆی براون كە ڕۆژی ڕابردوو تەرمەكەی دۆزرایەوە، هاووڵاتی پرتوگالی بوو، لە ساڵی 2017ەوە لە ڕێگەی تیروپشكی لۆتەرییەوە "گرین كارت"ی ئەمریكای بەدەست هێناوە و گەیشتووەتە وڵاتەكە. دەسەڵاتدارانی ئەمریكایش پێیان وایە كە سەرەتای ئەم هەفتەیە نۆنۆ لۆریرۆی پورتوگالی مامۆستای پەیمانگای ماساچوستیشی بەدەستی هەمان تۆمەتبار كوژراوە. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    دوای ڕووداوەكەی زانكۆی براون، ئەمریكا بەرنامەی لۆتەریی ڕاگرت

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەبێ سوود وەرگرتن لە سامانی ڕووسیا، 105 ملیار دۆلار قەرز بە ئۆكرانیا دەدرێت

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    پووتین: تەنیا بەپێی مەرجەكانی خۆم ئامادەی كۆتاییهێنانم بە جەنگی ئۆكرانیا

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ ڕەتیكردەوە بژاردەی جەنگ دژی ڤەنزوێلا بەلاوە بنێت

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    وڵاتانی نێوەندگیر لەبارەی قۆناغی دووەمی ئاگربەستى غـ.ەززەوە لە ئەمریكا كۆدەبنەوە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە ماوەی 11 ساڵدا نزیكەی 80 هەزار كەس لە ڕێگەی كۆچدا گیانیانلەدەستداوە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ سزاكانی یاسای قەیسەری لەسەر سووریا هەڵگرت

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    بە تۆمەتی گواستنەوەی نەوتی ئێران، ئەمریكا ژمارەیەك كەشتیی بازرگانی سزا دا

سەرەتا