2 کاتژمێر پێش ئێستا 64 جار خوێنراوەتەوە

توركیا.. شاندی دەمپارتی و سەرۆكی جەهەپە جەختیان لە پڕۆسەی ئاشتی كردەوە

پەیام 

شاندی ئیمڕاڵی و دەمپارتی لەگەڵ سەرۆكی گشتیی جەهەپە كۆبونەوە و جەختیان لە بەردەوامی و سەركەوتنی پرۆسەی ئاشتیی نوێ  لە توركیا كردەوە.

ئۆزگور ئۆزەل لە ناوەندی گشتیی جەهەپە لە ئەنقەرە پێشوازیی كرد لە شاندی دەم پارتی كە پێكهاتبوون لە هەریەك لە پەروین بوڵدان، بریكاری سەرۆكی پەرلەمانی توركیا و پەرلەمانتاری دەم پارتی، و میتهات سانجار، پەرلەمانتاری دەم پارتی، وفایك ئۆزگور ئێرۆڵ، پارێزەری دەمپارتی. و بۆ ماوەی كاتژمێر و نیوێك كۆبوونەوە.
دوای كۆبوونەوەكە ئۆزگور ئۆزەل سەركۆنەی ئەو دروشمە دژبەرانەی كرد كە لە یارییەكی تۆپی پێدا دژی پەرلەمانتاری پێشووی توركیا، لەیلا زانا بەرزكرابوونەوە و ڕایگەیاند: ئەو كردەوانە قبوڵ ناكرێن.

هەروەها ئۆزەل جەختی لەسەر پرۆسەی "توركیای بێ تیرۆر" و دیموكراسی كردەوە و، ڕایگەیاند: "ئومێدەوارین ئاشتیی، برایەتیی و دیموكراسیی لە توركیا و سووریا باڵا دەست بێت.

لە بەرامبەردا، پەروین بوڵدان ئاماژەی بەوە كرد كە كۆبوونەوەیەكی بەرهەمداریان ئەنجام داوە و ڕاشیگەیاند: لە وەرچەرخانێكی مێژوویی لەم جۆرەدا، بایەخێكی زۆر بە ڕۆڵی بنیاتنەری جەهەپە دەدەین. پرسی كورد پرسێكی سەروو-سیاسییە و چارەسەر كردنی ئەم پرسە ئەرك و بەرپرسیارێتی هەموومانە".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 39 خولەک پێش ئێستا

    ئەنجوومەنی داكۆكیكار لە مافی مامۆستایان داوای دابەشكردنی مووچەکانى (10و 11و 12) دەکەن

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    توركیا.. شاندی دەمپارتی و سەرۆكی جەهەپە جەختیان لە پڕۆسەی ئاشتی كردەوە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێشبینی كەشناسی بۆ كەشوهەوای 48 کاتژمێرى داهاتووى شارەکانى هەرێم

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بڕێك هاوكاریی ماددیی لە قەزای شارەزوورەوە گەیەنرایە چەمچەماڵ

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    چەمچەماڵ.. بڕیاری دروستكردنی بۆردێك بۆ دانانی پلانی خەرجكرنی هاوكارییەكان درا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دواى بوون بە ئەندام، بەخشین لەمەودوا لە پاڵ سەدان ڕێكخراوی نێودەوڵەتی كار دەكات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لەسەر ڕووداوی تەقەكردنەكەی گەرمیان پێنج كەس دەستگیركراون، بەڵام تۆمەتباری سەرەكی نیین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەهۆی نەبوونی كارەباوە لە سنووری بادینان خۆپیشاندان بەڕێوە چوو

سەرەتا