2 کاتژمێر پێش ئێستا
109 جار خوێنراوەتەوە
پێشبینی كەشناسی بۆ كەشوهەوای 48 کاتژمێرى داهاتووى شارەکانى هەرێم
پەیام
کەشناسیی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووى شارەکانى هەرێمى کوردستانى بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێم بە گشتی نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما نزیکەى سێ پلە نزمدەبێتەوە، سبەینێش لە کاتەکانى درەنگى شەودا ئەگەرى نمەباران هەیە، بەمشێوەیەى لاى خوارەوە:-
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ دووشەممە 22-12-2025
کەش /ئاسمانی هەرێم بە گشتی نیمچە هەور دەبێت.
خێراى با / لەسەرخۆ- مامناوەند ( 10 – 20 ) کم/ک.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا.
پلەکانی گەرما / کەمێک نزم دەبێتەوە (1- 3) پلە بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، وەک لەسەر نەخشەى خوارەوە ئاماژەى پێدراوە.
مەوداى بینین / (7-9) کم .
سبەى سێ شەممە 23-12-2025
کەش/ ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەگۆڕیت لەکاتەکانی شەو ئەگەری نمە باران هەیە لەناوچەکانی باشووری عێراق پاشان بۆ کاتەکانی درەنگ کاریگەری درێژدەبێتەوە بۆ ناوچەکانی پارێزگاکانی سلێمانی و کەرکوک پاشان بۆ کاتەکانی بەیانی چوارشەممە کاریگەری لاواز دەبێت.
خێراى با / لەسەرخۆ- مامناوەند ( 10– 20) کم/ک.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت .
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
مەوداى بینین / لەنێوان ( 8 – 10 ) کم دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 15 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 12 پلەی سیلیزی
دهۆک : 13 پلەی سیلیزی
زاخۆ :14 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 16 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 14 پلەی سیلیزی
سۆران: 11 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 17 پلەی سیلیزی
22 – 12- 2025
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە