2 کاتژمێر پێش ئێستا
57 جار خوێنراوەتەوە
ئەنجوومەنی داكۆكیكار لە مافی مامۆستایان داوای دابەشكردنی مووچەکانى (10و 11و 12) دەکەن
پەیام
مامۆستایانی سەربەخۆ و لایەنەكانی دەرەوەی دەسەڵات، ئەنجوومەنێكیان لەژێر ناوی (ئەنجوومەنی داكۆكیكار لە مافی مامۆستایان) ڕاگەیاند. داوای دابەشكردنی سێ مووچە نەدراوەكەی ئەمساڵ و دەستپێكردنەوەی سەرەمووچە و پلەبەرزكردنەوە لە ساڵی نوێدا دەدەن.
ئەمڕۆ دووشەممە 22-12-2025، مامۆستایانی ڕەوتی هەڵوێست، مامۆستایانی كۆمەڵی دادگەری، ڕێكخراوی پیشەیی مامۆستایان، دەستەی مامۆستایانی یەكگرتوو و مامۆستایانی سەربەخۆ لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە هەولێر پاش ڕاگەیاندنی ئەوجوومەنەكە، وتیان "دەرگامان كراوەیە بە ڕووی هەموو ڕێكخراو و لایەنێك بۆ هاودەنگی و هاوهەڵوێستی لەپێناو مافەكانی مامۆستایان و مووچەخۆران".
لە یەكەم ڕاگەیەندراوی ئەنجوومەنەكەدا ژمارەیەك داواكاری خرانەڕوو، لە یەكەم خاڵدا هاتووە "دەسەڵاتداران و پەرلەمانتارانی عێراق هەوڵی جیددی بدەن، تا مووچەی مانگەكانی 11 و 12 بۆ تەواوی مووچەخۆرانی هەرێم خەرج بكرێت".
هەروەها دەڵێن "لە ساڵی نوێوە سەرمووچە و پلەبەرزكردنەوەی مامۆستایان دەست پێ بكاتەوە كە بەشێوازێكی نایاسایی چەند ساڵێكە ڕاگیراوە، لە كاتێكدا بۆ بەشێك لە وەزارەتەكان ڕانەگیراوە و ئەم جیاكارییە لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە كراوە".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە