3 کاتژمێر پێش ئێستا 57 جار خوێنراوەتەوە

یەكێتیی ئەورووپا شەش مانگی دیكە سزا سەپێنراوەكانی سەر ڕووسیای درێژكردەوە

پەیام 

یەكێتیی ئەورووپا بڕیاریدا ماوەی ئەو سزا ئابوورییانەی بەسەر ڕووسیادا سەپێندراون، بۆ ماوەی شەش مانگی دیكە درێژ بكاتەوە.

ئەنجوومەنی یەكێتیی ئەورووپا بڵاویكردەوە، ئەو ڕێوشوێنە ئابوورییانەی بەسەر ڕووسیادا سەپێندراون بەهۆی هێرش و جەنگ كە ناسەقامگیریی لە ئۆكراینا دروستكردووە، تا 31ی تەمووزی 2026 درێژكراونەتەوە.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا ئاماژە بەوە كراوە سزاكانی یەكێتیی ئەورووپا دوای دەستپێكی جەنگی ڕووسیا و ئۆكراینا لە شوباتی 2022دا، بە شێوەیەكی بەرچاو فراوان كراون.

لە چوارچێوەی سزاكانی ئەورووپادا، ڕێگریی بەربڵاو بەسەر ڕووسیادا سەپێندراوە كە بوارەكانی بازرگانیی، دارایی، وزە، پیشەسازی، تەكنەلۆجیا، گواستنەوە و و كاڵا بەنرخەكان و زێڕ و ئەڵماس دەگرێتەوە.

هاوكات سزاكان قەدەغەكردنی هاوردەی نەوتی خاو و هەندێك بەرهەمی نەوتی ڕووسیا لە ڕێگەی دەریاییەوە بۆ یەكێتیی ئەورووپا و، دەركردنی ژمارەیەك بانكی ڕووسی لە سیستمی پارەدانە نێودەوڵەتییەكانی سویفت دەگرێتەوە و هەڵپەساردنی چالاكیی ژمارەیەكی زۆر لە دامەزراوەكانی ڕاگەیاندنی ڕووسیا، لەنێو سزاكاندان.

بەهۆی جەنگەكەوە یەكێتیی ئەورووپا تا ئێستا 19 پاكێجی سزای دژ بە ڕووسیا خستووەتەكار و، ماوەی سزا ئابوورییەكانی یەكێتیی ئەورووپا بۆ سەر ڕووسیا، هەموو شەش مانگ جارێك درێژ دەكرێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    یەكێتیی ئەورووپا شەش مانگی دیكە سزا سەپێنراوەكانی سەر ڕووسیای درێژكردەوە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕووسیا.. بەرپرسێكی باڵای سەربازی لە تەقینەوەیەكدا كوژرا

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    جێگری ترەمپ: یارمەتیدانی بەساڵاچووانی ئەمریكا لەپێشترن لەوەی پارە بۆ ئۆكرانیا بنێرین

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    فەنزوێلا: دەستبەسەرداگرتنى کەشتییەکمان لەلایەن ئەمریکاوە دزییەكی ئاشكرایە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    یابان دەیەوێت گەورەترین وێستگەی ئەتۆمی بخاتەوە كار

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا.. ئاگرێک كارەباى لە سان فرانسیسكۆ بڕى و ئۆتۆمبێلە بێشۆفێرەكان و كارەباییەكانی پەكخست

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا: سوورین لەسەر گۆڕینی دۆخی ڤەنزوێلا و سیستمی دەسەڵاتەکەی

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    دوای ڕووداوەكەی زانكۆی براون، ئەمریكا بەرنامەی لۆتەریی ڕاگرت

سەرەتا